دۆناڵد ترەمپ: رقم لە تایلەر سویفتە

دوێنێ کاژێر 10:12
تەنیا ئەحمەد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
دوای ئەوەی تایلەر سویفت، گۆرانیبێژی بەناوبانگی ئەمریکی پشتگیریی خۆی بۆ کامالا هاریس دەربڕی و گوتی: دەنگی پێ دەدات. دۆناڵد ترەمپ نووسی: "من رقم لە تەیلەر سویفتە".
 
رۆژی یەکشەممە 15-09-2024 دۆناڵد ترەمپ، بەربژێری کۆمارییەکان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکا، لە تۆڕی ترووس سۆشیاڵ کە خۆی خاوەنیەتی نووسی: "من رقم لە تایلەر سویفتە."
 
هەفتەی پێشوو، تایلەر سویفت، گۆرانیبێژی ئەمریکی لە دوای دیبەیتەکەی نێوان دۆناڵد ترەمپ و کامالا هاریس، بەربژێری دیموکراتەکان لە ئینستاگرام رایگەیاند، ئەو بڕیاری خۆی داوە و دەنگ بە کامالا هاریس دەدات، داوای لە خەڵکیش کرد ئەوانیش بڕیار بدەن.
 
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، ئەو دەنگ بە هاریس دەدات، چونکە ئەو لە پێناو ماف و پرسەکان هەوڵدەدات، بە بڕوای ئەو، هاریس پێویستیی بە جەنگاوەرێکە پاڵپشتی بکات. سویفت لەو بڕوایەدایە کە هاریس سەرکردەیەکی لێهاتوو و جێگیرە. گوتیشی، لە ژێر سەرکردایەتی ئەودا، دەتوانن زۆر دەستکەوت لە وڵاتەکەیاندا بەدەستبێنن.
 
تایلەر سویفت لە تۆڕی ئینستاگرام 248 ملیۆن فۆڵۆوەری هەیە و چاوەڕوان دەکرێت پشتگیرییەکەی ئەو بۆ هاریس کاریگەی هەبێت.

 

 
تایلەر سویفت لەگەڵ ئەو پۆستەی کردبووی، لینکی وێبسایتی vote.govـی دانابوو کە تایبەتە بە دەنگدان لە هەڵبژاردنی ئەمریکا و زانیاریی لەسەر دەنگدەران و سندووقەکان. بەرپرسێکی ئەو وێبسایتە رایگەیاند، لە ماوەی 24 کاژێردا زیاتر لە 406 هەزار کەس راستەوخۆ لە رێگەی ئەو لینکەی سویفت داینابوو سەردانی وێبسایتەکەیان کردووە.
 
رۆژی 12-09-2024 دوو رۆژ دوای دیبەیتەکە، دۆناڵد ترەمپی 78 ساڵ لە هەڤپەیڤینێک رایگەیاند: "تایلەر سویفت کەسایەتییەکی زۆر لیبرالییە، وەک دیارە بەردەوام پاڵپشتی لە دیموکراتەکان دەکات. ئەو باجێکی زۆر گران لە بازاڕدا دەدات".
 
رۆژی 10ـی ئەیلوول دیبەیتی سەرۆکایەتی لە نێوان هاریس و ترەمپدا بەڕێوەچوو. لە دیبەیتە 105 خولەکییەکە، هاریسی دیموکرات و ترەمپی کۆماری گفتوگۆی چەندین مژاریان کرد، لەوانەش ئابووری، کۆچبەران، جەنگی غەززە و ئۆکراینا، لەباربردنی منداڵ و چەندین پرسی دیکە.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ناوچەیەکی سنووریی ئەڵمانیا

ئەڵمانیا بۆ شەش مانگ سنوورەکانی لەگەڵ 5 وڵات دژی کۆچبەران تووندتر دەکات

لە ئەمڕۆوە حکومەتی ئەڵمانیا سنوورەکانی لەگەڵ پێنج وڵات بۆ رێگریکردن لە چوونی کۆچبەران بۆ وڵاتەکەی تووندتر دەکات. بەرپرسانی بەشێک لەو وڵاتانە و یەکێتیی ئەورووپاش ئەوە بە مەترسی، بەتایبەت بۆ سەر ناوچەی شینگن، دەبینن؛ بەشێکیشیان دەستخۆشیی لێدەکەن