ڤیدیۆ؛ لە ئوسترالیا کەسێک بە چەقۆ هێرش دەکاتە سەر قەشەیەک و برینداری دەکات

15-04-2024
دڵزار زوبێر @DilzarZubair
ساتی هێرشکردنە سەر قەشەکە.
ساتی هێرشکردنە سەر قەشەکە.
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

لە شاری سیدنیی ئوسترالیا کەسێک لە کەنیسەیەکی کریستیانەکان بە چەقۆ هێرش دەکاتە سەر کەنیسەیەک، قەشەیەک و سێ کەسی دیکە بریندار دەکات. 
 
رۆژی دووشەممە، 15ـی نیسان بەرپرسانی فریاگوزاریی سیدنی رایانگەیاند، قەشەکە یەکێک بووە لە کۆمەڵێک کەسی دیکە کە هێرشیان کراوەتە سەر؛ "چوار کەس بە سووکی بریندار بوون و لە نەخۆشخانە چارەسەر وەردەگرن." 
 
رووداوەکە تەنیا دوو رۆژ دوای ئەوە دێت کە لە هێرشێکدا لە رۆژهەڵاتی سیدنی کەسێک بە چەقۆ شەش کەسی کوشت و ژمارەیەک کەسی دیکەشی بریندار کرد. 
 
دیمەنی ڤیدیۆی راستەوخۆ ساتی هێرشکردنە سەر قەشەکەی کەنیسە کە لە سیدنی پێشاندەدات کە لەکاتی بەڕێوەچوونی رێوڕەسمێکی ئایینیدا لە کەنسەی کرایست زە گود شێپرد  Christ the Good Shepherd Church لە رۆژئاوای شارەکە روویداوە. 
 
وەکو لە ڤیدیۆکەدا دەردەکەوێت، هێرشکارەکە بە هێواشی بەرەوڕووی قەشەکە دەچێت و دواتر لە پڕێکدا چەقۆ بە دەستی راستی بەرزدەکاتەوە و لە سەری قەشەکە دەدات. ئەوەش ترس و شڵەژانێكی زۆر لەنێو کەنسیەکەدا بڵاودەکاتەو و خەڵکی هاوار دەکەن. 
 
فریاکەوتنی سیدنی بە ئاژانسی فرانس پرێسی راگەیاندووە، ئەو چوار کەسەی بریندار کراون، تەمەنیان لەنێوان 20 بۆ 70 ساڵدایە  و رەوانەی نەخۆشخانە کراون. 
 
 
 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وێنەیەکی ئەرشیڤیی دوو ئەندامی پۆلیسی نەمسا، وێنە: AP

پۆلیسی زیاتر لە شەقامەکانی نەمسا بڵاودەکرێنەوە

گوتەبێژی پۆلیسی ڤییەنای پایتەختی نەمسا دەڵێت، پۆلیسی زیاتریان لەنێو بازاڕەکانی فرۆشتنی پێداویستییەکانی کریسمسدا بڵاوکردووەتەوە، ئەوەش دوای هێرشەکەی شەوی رابردووی شاری ماگدێبورگی ئەڵمانیا.