راوێژکارێکی زیلینسکی: ئەوەی پووتین سەبارەت بە ئاگربەست دەیڵێت دوورە لە لۆژیکەوە

14-06-2024
بەشدار موزەفەر @bashdarmu
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

راوێژکارێکی سەرۆکی ئۆکراینا مەرجەکانی پووتین بۆ راگەیاندنی ئاگربەست رەتدەکاتەوە و بە "دوور لە لۆژیک" ناویان دەبات.
 
رۆژی هەینی 14ی حوزەیرانی 2024 میخایلۆ پۆدۆلیاک، راوێژکاری ڤۆلۆدیمیر زیلینسکی، سەرۆکی ئۆکراینا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس لەبارەی مەرجەکانی پووتین بۆ راگەیاندنی ئاگربەست گوتی، "ساختەیە.. خۆتان لە خەیاڵ و بە جیدی وەرگرتنی ئەو پێشنیازانەی رووسیا بەدووربگرن کە دوورن لە لۆژیکەوە."
 
ئەو راوێژکارەی سەرۆکی ئۆکراینا دەشڵێت، "هیچ شتێکی نوێ لەو بابەتەدا نییە؛ هیچ پێشنیازێکی راستەقینەی راگەیاندنی ئاشتی و خواستێک بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕەکە نییە."
 
ئەمڕۆ هەینی ڤلادیمیر پووتین، سەرۆکی رووسیا رایگەیاند، "راستەوخۆ کۆتایی بە جەنگ دەهێنین، ئەگەر سەربازانی ئۆکراینا لەو ناوچانە بکشێنەوە کە کۆنترۆڵمان کردوون و هەوڵەکانی بەئەندامبوون لە ناتۆ رابگرن."
 
ئۆکراینا ماوەیەکی زۆرە لە هەوڵدایە لە هاوپەیمانێتیی ناتۆ ببێتە ئەندام و داواشی لە رووسیا کردووە لەو ناوچانە بکشێتەوە کە کۆنترۆڵی کردوون.
 
رووسیا بەشێکی هەرێمەکانی دۆنێتسک، خێرسۆن، لوهانسک، میکۆلایڤ و زاپۆریژیای لەنێو ئۆکراینا کۆنترۆڵ کردووە؛ لە ساڵی 2014شەوە نیمچەدوورگەی کریمیای لە ئۆکراینا لکاندووە بە خۆیەوە و بە بەشێک لە خاکی وڵاتەکەی ناساندوویەتی.
 
جەنگی ئۆکراینا و رووسیا لە شوباتی 2022 دەستیپێکرد. وڵاتانی رۆژئاوا بایی زیاتر لە 240 ملیار دۆلار هاوکاریی ئۆکراینایان کردووە.
 
لە نیسانی ئەم ساڵ، سەرۆکی ئۆکراینا رایگەیاند، لە سەرەتای جەنگی وڵاتەکەی دژی رووسیا لە شوباتی 2022ەوە 31 هەزار سەربازیان کوژراون، ئەوەش لە کاتێکدا ئەمریکا باس لەوە دەکات، نزیکەی 100 هەزار سەربازی رووسی لەو جەنگەدا کوژراون.
 
نەتەوە یەکگرتووەکانیش دەڵێت، لەو جەنگەدا زیاتر لە 10 هەزار سڤیلی ئۆکراینی کوژراون.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وێنەی ئالان لیکتمان کە بە پیاوی پێشبینییەکانی هەڵبژاردنی ئەمریکا ناسراوە و دۆناڵد ترەمپ و کامالا هاریس، بەربژێرانی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی

پیاوی پێشبینییەکانی هەڵبژاردنی ئەمریکا باسی 'کارەساتێکی گەورە' دەکات

کەمتر لە دوو هەفتەی ماوە بۆ هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتیی ئەمریکا. دۆناڵد ترەمپ، بەربژێری کۆمارییەکان بەڵێنی داوە ئەگەر دەربچێت، 11 ملیۆن کۆچبەر لە وڵاتەکەی دەربکات. میدیاکانی ئەمریکا دەڵێن، ئەوە ملیارەها دۆلاری تێدەچێت و پێشبینیکارێکی بەنێوبانگی ئەمریکیش دەڵێت، "کارەساتێکی گەورە" دەبێت بۆ ئەمریکا