هەنگاریا هەڕەشە لە بەلجیکا دەکات و بەلجیکاش نیگەرانە

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
رووداو @Rudawkurdish
هەنگاریا هەڕەشە دەکات کە بە پاس و شەمەندەفەر کۆچبەری نایاسایی دەنێرێتە برۆکسل
هەنگاریا هەڕەشە دەکات کە بە پاس و شەمەندەفەر کۆچبەری نایاسایی دەنێرێتە برۆکسل
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

هەفتەی رابردوو حکومەتی هەنگاریا رایگەیاندبوو، ئەگەر یەکێتیی ئەورووپا لەو 200 ملیۆن یۆرۆیە خۆش نەبێت کە بەهۆی مامەڵەی خراپی بوداپێست بەرامبەر کۆچبەران وەکو سزا بەسەر ئەو وڵاتەدا دراوە، ئەوە بە شەمەندەفەر و پاس کۆچبەرانی نایاسایی کۆدەکاتەوە و دەیاننێرێتە برۆکسەل.
 
هادجە لەهبیب، وەزیری دەرەوەی بەلجیکا رایگەیاندووە، ئەوەی هەنگاریا دەیڵێت، دژی پابەندییەکانی ئەندامێتی لە یەکێتیی ئەورووپایە.
 
نیکۆل دە مۆر، وەزیری دەوڵەت بۆ کاروباری کۆچبەرانی بەلجیکاش دەڵێت، ئەوەی هەنگاریا دەیکات "بێڕێزی"یە بە یەکێتیی ئەورووپا و هیچ کۆچبەرێکی هاتوو لە هەنگاریاوە وەرناگیرێت.
 
فیلیپ کلۆز، سەرۆکی شارەوانیی برۆکسل داوای لە سەرۆکوەزیرانی وڵاتەکەی کردووە، ئەگەر کۆچبەران بە پاس نێردرانە بەلجیکا، لەسەر سنوور رێگەیان لێبگیرێت و نەهێڵدرێت بێنە نێو خاکی بەلجیکاوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

پۆلیسی ئەڵمانیا دەڵێت، 18 کەس گومانیان لەسەر بووە. وێنە: ئەرشیڤە و بۆ روونکردنەوەی هەواڵەکەیە

ئەڵمانیا ئۆپەراسیۆنێکی فراوانی بۆ رێگەگرتن لە کۆچی نایاسایی دەستپێکردووە

ئەڵمانیا ئۆپەراسیۆنێکی فراوانی بۆ رێگەگرتن لە کۆچی نایاسایی دەستپێکردووە. لە رۆژانی رابردوودا 340 ئەفسەری پۆلیس لە 5 ویلایەتی ئەڵمانیا بەسەر ژمارەیەکی زۆر ماڵ و دووکانیاندا داوە، کە گومان دەکرێت کاری قاچاخچێتییان بە کۆچبەران تێدا بکرێت