ئەڵماسێکی 102 قیرات دەچێتە پاڵ گرانترین گەوهەری جیهان

13-09-2020
نورا ئەمجەد
نیشانەکردن ئەڵماس
A+ A-
 
 
رووداو دیجیتاڵ

ئەڵماسێکی دەگمەن کە 102.39 قیراتە رەنگە ببێتە یەکێک لە گرانبەهاترین بەردەکان کە تا ئێستا لە زیادکردنی ئاشکرادا بفرۆشرێت کە لە لە مانگی داهاتوودا لە هۆنگ کۆنگ دەچێتە ژێر چەکوش.
 
سۆسبی کۆمپانیایەکی ئەمریکییە و بارەگای سەرەکیی لە شاری نیویۆرک دامەزراوە کە بەسەر سێ بەشدا دابەش دەکرێت: زیادکردنی ئاشکرا و دارایی و رێکخستنی گرێبەستی بازرگانی دەگرێتەوە و هەروەها خزمەتگوزارییەکی دیکەی  کۆمپانیاکە فرۆشتنی هونەری تایبەتە.
 
سۆسبی بە ئاشکرا ڕەتی کردەوە خەمڵاندنێکی پێشوەختە بکات، بەڵام پێشتر ئەڵماس بە قەبارە و کوالێتیی هاوشێوە لە زیادکردنی ئاشکرادا لەنێوان 12 ملیۆن دۆلار بۆ زیاتر لە 30 ملیۆن دۆلار بووە.
 
ئەڵماسێکی هاوشێوەی ئەمە کە 271 قیرات بوو لە ساڵی 2018دا لە کەنەدا دۆزرایەوە. ئەم بەردە هەریەک لە چوار لووتکەکەی ڕیزبەندیی بەدەست هێناوە کە بریتین لە: بڕین، رەنگ، روونی و کێش بە قیرات کە تێیدا بڕیار لەسەر ئەڵماس دەدرێت.
 
ئەم ئەڵماسە بە ڕەنگی "D" پۆلێن کراوە کە بەرزترین نمرەدانانە بۆ ئەڵماسی سپی و لە ناوخۆ و دەرەوەیدا بەبێ خەوش دادەنرێت کە بە پاکترین و روونترین ئەڵماس دادەنرێت. هەروەها بە دەگمەن  نایترۆجینی تێدایە یان هەر تێیدا نییە
 

 
بە گوێرەی سۆسیبی تەنیا حەوت ئەڵماسی رەنگی "D"ـی بێخەوش (یان لە ناوەوەدا بێخەوش)  کە کێشەکەیان زیاتر لە 100 قیرات بووە پێشتر لە  زیادکردنی ئاشکرادا فرۆشراون.
 
لەمانە گرانترینیان ئەڵماسی لاکێشەیی 163.41 قیرات بوو کە بە 33,7 ملیۆن دۆلار لە جنێف فرۆشرا، لە کاتێکدا زۆرترین پارە بۆ جۆرەکانی هێلکەیی لە ساڵی 2013 دا بە 30.8 ملیۆن دۆلار فرۆشرا.
 
ئەگەر مانگی داهاتوو ئەڵماسەکە لە هۆنگ کۆنگ بچێتە ژێر چەکوش و لەسەر هەمان نرخی بۆ هەر قیراتێک بمێنێتەوە، ئەوا بە زیاتر لە 26 ملیۆن دۆلار دەفرۆشرێت.
 
 
گۆڕینی کات بۆ بازاڕی زیادکردنی ئاشکرا
 
بەشێوەیەکی نائاسایی ئەڵماسی هێلکەیی دەگمەن بەبێ یەدەک پێشکەش دەکرێت، واتە بەبێ لەبەرچاوگرتنی قەبارەی بەرزترین مەزاد دەفرۆشرێت. رۆژی 15ی ئەیلول و لە زیادکردنێکی ئاشکرای ئۆنلایندا دەخرێتەڕوو و زیادکردنە ئاشکراکە راستەوخۆ لە هۆنگ کۆنگ لە 5ـی تشرینی یەکەمدا کۆتایی پێدێت.
 
گاری شولەر، سەرۆکی جیهانیی خشڵ لەسەر ئاستی جیهان لە لێدوانیکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، زۆر سەخت بوو کە باس لە دەگمەنی و جوانیی بەردەکە بکرێت.
 
هاوکات پاتی وۆنگ، سەرۆکی سۆسبی لە ئاسیا متمانەی خۆی لەبارەی فرۆشتنی بەردەکەوە دەربڕی. سەرەڕای ئەو بەربەستەی کە بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە هەیە.
 

 

 
وۆنگ دەڵێت، "ئەڵماسی لەم عەیارە سەرنجڕاکێشە بۆ ئەوانەی کە حەزیان لە کۆکردنەوەی شتە بەهادارەکانە. ئەم فرۆشتنە داهێنەرانەیە بە ئۆنلاین پێدەچێت باشترین رێگەمان بێت بۆ ناساندنی ئەم ئەڵماسە تایبەتە بە جیهان لەم دۆخەی ئێستادا کە گەشت تێیدا سنووردارە".
 
لە کاتێکدا ئەڵماسە سپییەکان دەتوانن لە زیادکردنی ئاشکرادا زۆر سەرنج رابکێشن، جۆرە پەمەیی و شینەکانیش لەم ساڵانەی دواییدا سەرنجی خەڵکیان زۆر راکێشاوە.
 
لە ساڵی 2017دا ئەڵماسێکی پەمەیی 59.60  قیرات ناسراو بە ئەستێرەی پەمەیی بووە گرانبەهاترین گەوهەر کە تاوەکو ئێستا لە مەزاددا فرۆشرابێت کە بە 71,2 ملیۆن دۆلار لە سۆسبی لە هۆنگ کۆنگ فرۆشرا.
 
دوو ساڵ پێشتر ئەڵماسی 12.03 قیراتی "مانگی شین" بە 48,4 ملیۆن دۆلار فرۆشرا.
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە