رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکی پێشووی ئەمریکا و بەربژێری کۆمارییەکان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکا لە ویلایەتی پەنسێلڤانیا تەقەی لێکرا و گوللەیەک بەر گوێی کەوت. بەرپرسانی ویلایەتەکە دەڵێت: "دوو کەس لە رووداوی تەقەکردنەکەدا کوژراون کە پێدەچێت یەکێکیان تەقەکەرەکە بێت."
کەمێک دوای رووداوەکە، تیمی پاسەوانەکانی رایگەیاند، دۆناڵد ترەمپ سەلامەتە.
ترەمپ لەنێو ئاپۆڕایەکی جەماوەری لە هاندەرانی قسەی دەکرد کاتێک دەنگی چەند تەقەیەک هات و گوللەیەک بەر گوێی کەوت.
وەکو لە گرتە ڤیدیۆیەکەدا دەردەکەوێت، ترەمپ دەستبەجێ لەلایەن پاسەوانەکانەوە دووردەخرێتەوە.



