پێکهێنانی ژیانی هاوژینی لە چین بۆ ئاستێکی مێژوویی دابەزی

12-06-2023
هەوراز حوسێن @Hawrazkadir
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

لە چین پێکهێنانی ژیانی هاوژینی لە 37 ساڵی رابردوودا بۆ نزمترین ئاست دابەزیوە. بەرپرسانی چین دەڵێن، لەو کاتەوەی دەستیان بە تۆمارکردنی ژمارەی پێکهێنانی هاوژینی کردووە، 2022 کەمترین بووە.
 
رۆژی دووشەممە 12-06-2023 میدیای فەرمیی چین بڵاویکردەوە، لە ساڵی 2022دا لە چین حەوت ملیۆن و 630 هەزار گرێبەستی هاوژینی تۆمار کراون؛ ئەوەش کەمترینە لە ساڵی 1986ـەوە.
 
پێکهێنانی ژیانی هاوژینی لە چین لە ساڵی 2013 دەستی بە کەمبوونەوە کرد کە ئەو ساڵە 13 ملیۆن و 460 هەزار گرێبەستی هاوژینی تۆمار کران؛ بۆ یەکەمجاریش کە ژمارەکە هاتە خوار 10 ملیۆن لە ساڵی 2019دا بوو.
 
بەگوێرەی هی یافو، دیمۆگرافیاناسی چینی، پرۆسەی هاوژینی لە چین نەک لە ساڵی 1986ـەوە کەمترینە، بەڵکو لە ساڵی 1980ـەوە بەو جۆرەیە.
 
ئەو دیمۆگرافیاناسە هۆکاری کەمبوونەوەی پێکهێنانی ژیانی هاوژینی بۆ کەمبوونەوەی گەنج دەگەڕێنێتەوە و دەشڵێت، هۆکارێکی دیکە ئەوەیە، لە چین ژن لە پیاو کەمترە.
 
بەگوێرەی دوایین سەرژمێریی حکومەتی چین کە لە ساڵی 2020 کردوویەتی، 17 ملیۆن و 520 هەزار هاووڵاتیی رەگەزی نێری زیاتر هەن لەنێوان تەمەنەکانی 20 بۆ 24 ساڵ.
 
یەکێکی دیکە لە هۆکارەکان ئەوەیە، تەمەنی پێکهێنانی ژیانی هاوژینی لای کچان لە 24 ساڵییەوە بۆ نزیکەی 28 ساڵی بەرزبووەتەوە و لەنێو کوڕانیشدا ژنهێنان لە نزیکەی 26 ساڵییەوە بۆ 30 ساڵی بەرزبووەتەوە.
 
هۆکارێکی دیکە بۆ گرانبوونی تێچووی هاوژینی دەگەڕێندرێتەوە، کە زۆربەیان داوای دیاریی گرانبەها بۆ کاتی مارەبڕین دەکەن. یەکێکی دیکە لە هۆکارەکان، گۆڕانی شێوازی هاوژینیکردنە لەنێوان گەنجدا کە تێچووی هاوژینییەکەیانی زیادکردووە.
 
کەمبوونەوەی ژمارەی هاوژینیکردن کاریگەریی لەسەر کەمبوونەوەی ژمارەی دانیشتووانی چین داناوە.
 
وەزارەتی ئاماری چین دەڵێت، لە ساڵی 2022دا ژمارەی دانیشتووانی ئەو وڵاتە یەک ملیار و 411 ملیۆن و 750 هەزار کەس بووە؛ بەوەش ژمارەی دانیشتووان لە چین 850 هەزار بەراورد بە یەک ملیار و 412 ملیۆن و 600 هەزار کەسی 2021 کەمیکردووە.
 
بەرپرسانی چین کەمبوونەوەی ژمارەی دانیشتووان وەکو قەیران بە بەرۆکی ئەو وڵاتەوە دەبینن.
 
لە 20ـەمین کۆنگرەی پارتی کۆمیونیستی چین کە لە 2022دا بەڕێوەچوو، بەرپرسانی باڵای ئەو حیزبە دەسەڵاتدارە جەختیان لەوە کردەوە حکومەت پێویستی بە سیستمێکە لەدایکبوون لە چین بەرزبکاتەوە، ئەوەش لەرێگەی کەمکردنەوەی تێچووی منداڵبوون، بەخێوکردنی منداڵ و تێچووی خوێندن.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

باڵەخانەی فایسێرڤ لە شاری میلواوکی ویلایەتی ویسکۆنسن

کۆنگرەی کۆمارییەکان دەکرێت و ترەمپ بەربژێری سەرۆکایەتیی ئەمریکایە

ئەمڕۆ کۆنگرەی کۆمارییەکان بۆ دیاریکردنی بەربژێرەکەیان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکا دەستپێدەکات. لە دوا رۆژی کۆنگرەکە کە دەکاتە پێنجشەممە ترەمپ وەکو بەربژێری ئەو پارتە دەستنیشان دەکرێت. دوای رووداوی تەقەکردن لە ترەمپ، زۆرترین چاوەکان لەسەر لایەنی ئەمنیی کۆنگرەکەن.