ترەمپ و هاریس شەڕی ویلایەتی پێنسلڤانیا دەکەن؛ 'براوەی ئەم ویلایەتە براوەی هەڵبژاردنە'

دوێنێ کاژێر 03:43
لهۆن نەسرەدین
دۆناڵد ترەمپ.
دۆناڵد ترەمپ.
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

یەکێك لە تایبەتمەندییەکانی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی 2024ی ئەمریکا، نزیکیی دەنگەکانی ترەمپ و هاریسە بە تایبەتی لە ویلایەتە یەکلانەبووەکان، کە گرنگترینیان ویلایەتی پێنسلڤانیایە.
 
ستیفن ئۆلماچەر، شرۆڤەکاری سیاسییە و دەڵێت: "ئەم ساڵ کێبڕکێکە هێندە لە یەکەوە نزیکە کە لە هەندێ ویلایەت لەوانەیە جیاوازیی نێوان ترەمپ و هاریس چەند سەت دەنگێكی کەم بێت، یەکێک لەوانە ویلایەتی پێنسلڤانیایە."
 
پێنسلڤانیا بە ستوونی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا دادەنرێت؛ براوەی ئەم ویلایەتە، بە ئەگەری زۆرەوە براوەی هەڵبژاردنەکان دەبێت، چونکە بەشێكی زۆری دەنگدەری ویلایەتەکانی دیکە چاودەبڕنە پێنسلڤانیا.
 
لە 2016 ترەمپی کۆماری براوەی پێنسلڤانیا بوو، بەو جۆرەش ئەو رێچکەیەی شکاند کە لە 1992وە دیموکراتەکان براوە دەبوون.
 
دۆناڵد ترەمپ، بەربژێری کۆماری بۆ پۆستی سەرۆکایەتی ئەمریکا دەڵێت: "خەڵکی پێنسلڤانیا دەبێت بە کامالا هاریس بڵێن ئیدی ئێمە بێزار بووین، تۆ کەسێكی خراپ و درۆزن و گەمژەیت و بێزاربووین لەوەی کەسانی گەمژە ئەم وڵاتە بەڕێوەبەرن، با پێکەوە سەرکەوتنی ساڵی 2016 تۆمار بکەینەوە و چوار ساڵ لە خۆشگوزەرانی بگەڕێنینەوە بۆ پێنسلڤانیا".
 
سەرەڕای نزیکی دەنگی ترەمپ و هاریس، هەندێ راپرسی بە دووری نازانن ترەمپ براوەی پێنسلڤانیا بێت، هۆکارەکەش دەنگی کەسانی سەرووی 50 ساڵانە کە ترەمپ لە هاریس بە باشتر دەزانن لە رووبەڕووبوونەوەی کۆچبەران و زیادکردنی خۆشگوزەرانی.
 
بۆ وەستان لە بەرامبەر ترەمپدا، هاریس پەنای بۆ ئۆباما، سەرۆکی پێشووی ئەمریکا بردووە.
 
باراک ئۆباما، سەرۆکی پێشووی ئەمریکا دەڵێت: "بە هیچ شێوەیەک هیچ بەڵگەیەک نییە کە ئەم پیاوە جگە لە خۆی بیر لە کەسێكی دیکە بکاتەوە. دانیشتووانی پێنسلڤانیا  ئێمە چی دیکە ترەمپمان ناوێ، نامانەوێت ئەو پیاوە ببێتەوە بە سەرۆک و 4 ساڵی پڕ لە درۆ و پشێوی و هەرامان پێشکێش بکات".
 
لە نێو خودی پێنسلڤانیا-ش دابەشبوون هەیە؛ ناوچەی فیلادێلفیا لایەنگری دیموکراتەکانە. لە بەرامبەردا دەنگدەران لە شارۆچکە و گوندەوارەکان لایەنگری سیاسەتی کۆمەڵایەتی و ئابووریی کۆنسەرڤاتیڤەکانن لە نێویاندا پاراستنی پیشەسازیی نەوت کە ئیدارەی بایدن و هاریس لەگەڵ سستکردنیدان و ترەمپیش بانگەشەی بەهێزترکردنی بۆ دەکات.
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دادگەیەکی سوێد.

لە سوێد ژنێکی عێراقی بە تۆمەتی ئەندامبوون لە داعش دادگایی دەکرێت

لە سوێد ژنێکی تەمەن 52 ساڵ بەناوی لینا لەینا عیشاق دادگایی دەکرێ. تۆمەتەکەی ئەوەیە کە لەنێوان ساڵانی 2014 تاوەکو 2016 لە شاری رەققەی سووریا بازرگانیی بە ژنانی رفێندراوی ئێزدی کردووە و ئەشکەنجەی داون.