Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکان
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

بەلەمێکی کۆچبەران لە کەناراوەکانی لیبیا.

بەلەمێکی کۆچبەران لە کەناراوەکانی لیبیا.

جیهان11-09-2025

21 کۆچبەرى دیکەى هەرێمى کوردستان لە لیبیا دەگەڕێندرێنەوە

0:00
0:00
قەبارەی دەق
هەستیار قادر

بڵاوکراوەتەوە لەلایەن

هەستیار قادر

رۆژی بڵاوکردنەوە

11-09-2025

بابەتی پەیوەندیدار

لە ئاهەنگەکانی سەرکەوتنی پاریس سانجێرماندا 780 کەس دەستگیرکران و گەنجێک مرد
جیهان31-05-2026

لە ئاهەنگەکانی سەرکەوتنی پاریس سانجێرماندا 780 کەس دەستگیرکران و گەنجێک مرد

داهاتووی ئاو؛ وڵاتە زیرەکەکان چۆن مامەڵە لەگەڵ هەموو دڵۆپێکدا دەکەن
جیهان31-05-2026

داهاتووی ئاو؛ وڵاتە زیرەکەکان چۆن مامەڵە لەگەڵ هەموو دڵۆپێکدا دەکەن

ماکرۆن: هیچ پاساوێک بۆ بەردەوامیی گرژییەکانی باشووری لوبنان نییە
جیهان31-05-2026

ماکرۆن: هیچ پاساوێک بۆ بەردەوامیی گرژییەکانی باشووری لوبنان نییە

 
رووداو دیجیتاڵ 

21 کۆچبەرى دیکەى هەرێمى کوردستان لە لیبیا دەدۆزرێنەوە و بڕیارە لە رێگەى باڵیۆزخانەى عێراق لەو وڵاتە بگەڕێندرێنەوە.
 
پێنجشەممە 11ى ئەیلوولى 2025، ئەحمەد سەحاف، هەڵسوڕێنەری باڵیۆزخانەی عێراق لە لیبیا بە تۆڕى میدیایی رووداوى راگەیاند، باڵیۆزخانەکەیان ئەو 21 کۆچبەرەى لە لیبیا دۆزیوەتەوە کە سەرجەمیان خەڵکى هەرێمى کوردستانن و رێکارەکانى تایبەت بە بەڵگەنامەکانى ئەو کۆچبەرانەیان دەستپێکردووە و هاوکارى مرۆییان پێشکێش دەکەن و ئاسانکارى بۆ رێکارەکانى گەڕانەوەیان دەکەن" .
 
ئەو کۆچبەرانەى هەرێمى کوردستان لە رێگەى لیبیاوە هەوڵیانداوە بەرەو وڵاتانى ئەورووپا کۆچ بکەن. 
 
هەڵسوڕێنەری باڵیۆزخانەی عێراق لە لیبیا گوتى: "گەڕانەوەی ئەو کۆچبەرانە خۆویستانە دەبێت و بەبێ بەرامبەر تێکتى گەشتى فڕۆکەیان بۆ دابین دەکرێت بۆ گەڕانەوەیان، لەگەڵ لایەنە دەسەڵاتدارەکانى لیبیا لە هاوئاهەنگیداین بۆ پاراستنی ئەو کۆچبەرانە گەڕاندنەوەیان لە نزیکترین کاتدا".
 
چوارشەممە، 10-09-2025، فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە رووداوی راگەیاند، 25 گەنجی کورد کە لە لیبیا دەستبەسەر بوون، ئازادکران و گەیشتنەوە هەرێمی کوردستان.
 
ئەو گەنجانە زیاتر لە 50 رۆژ لە گرتووخانەکانی لیبیا بوون، بە گوتەی عەبدولخالق محەممەد، بەڕێوەبەری پەیوەندی و راگەیاندن لە فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، "رووبەڕووی ئازار و ئەشکەنجە بوونەتەوە."
 
لە ماوەی ساڵێک نۆ مانگى دوای کردنەوەی باڵیۆزخانەى عێراق لە لیبیا، زیاتر لە 100 کۆچبەرى عێراق و هەرێمى کوردستان لەو وڵاتەوە گەڕێنراونەتەوە.