لە چین بە یاسا دەبێت سەمیانی قوتابییان لەگەڵیان بچنە قوتابخانە

11-05-2024
مەهدی فەرەج
مەهدی فەرەج
قوتابییەک قسە بۆ رووداو دەکات.
قوتابییەک قسە بۆ رووداو دەکات.
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

لە چین بە یاسا دەبێ هەمیشە یەکێک لە سەمیانەکانی قوتابیی بنەڕەتی یاوەرییان بکەن و نابێ بەتەنیا هاتووچۆ بکەن. ئەوەش لەبەر سەلامەتی، ئاسایشی و تەندورستیی قوتابییەکان. 
 
ما یا هۆنگ، دایکی دوو منداڵە، بلۆگەرە و رێکلام بۆ کاڵای ئەلیکترۆنی دەکات؛ رۆژانە هاتووچۆ بە كچە حەوت ساڵانەکەی دەکات و دەڵێت، بەرپرسیارێتیی تەندروستی، خوێندن و سەلامەتیی منداڵ لە ئەستۆی دایک و باوکانە. 
 
ما یا هۆنگ دەشڵێت: "لەبەر ئەوەی کار و خشتەی کارم هەندێ ئاسانە، کارەکەی باوکی کەمێک تایبەتە، بۆیە من زیاتر ئاگاداری منداڵەکانم، و بە شێوەیەکی سەرەکی سەرنجم لەسەر خێزانە. بەڵێ، هاتووچۆ کردن بە منداڵان سەلامەتترە، منداڵەکەمان کچە، جیاوازە لە کوڕ، و لەو رۆژەی لەدایکبووە، مەبەستمان بووە هەستی سەلامەتی پێبدەین."
 
لی شین نوو، خوێندکارە و دەڵێت، "ئەم ساڵ لە پۆلی سێیەمم، رۆژانە دایکم لە قوتابخانە دەمباتەوە، هەندێکجاریش باوکم.
من پێم خۆشە دایکم هەڵمبگرێت، چونکە دایکم هەمیشە شتم بۆ دەکڕێت، لە رێگای گەڕانەوەدا هەمیشە هەندێک شتی خۆش و سەرنجڕاکێش روودەدەن، بۆ نموونە، بینینی هاوپۆلەکانم، یان یاریکردن و قسەکردن پێکەوە، لە رێگای ماڵەوە هەمیشە شتەکان لەبارەی وانەکانی قوتابخانە بۆ دایکم دەگێڕمەوە." 
 
قوتابی لە چین کاژێر 7:30ـی بەیانی تا 5:00ـی ئێوارە دەمێننەوە و درێژترین ماوەی قوتابخەنەیان هەیە لە جیهاندا. 
لە هەر پۆلێکیش لە نێوان 40 بۆ 60 قوتابی هەن، چین 518 هەزار و 500 قوتابخانەی هەیە و کۆی گشتی خوێندکارەکانی دەگاتە 293 ملیۆن.
 
لە چین پەروەردە و خوێندن گرنگترین شتێکە کە دایک و باوکان دەبێ بۆ منداڵەکانیان فەراهەمی بکەن، خوێندن و فێکردن بە کولتوورکراوە. 
 
سەرقاڵیی ژیان و گوزەران وایکردووە کە دایک و باوکان لە کاتی هاتووچۆکردن بە منداڵەکانیان بۆ قوتابخانە بە دەرفەت بزانن تا هەندێ گفتوگۆ بکەن و گوێ لە چیرۆکەکانیان بگرن. 
 
دۆنگ، فەرمانبەرێکی خانەنشینە و دەڵێت: "هاتووچۆکردن بە منداڵ کاری منە، من لە باکووری رۆژهەڵاتی چینەوە هاتووم و خانەنشینم، کچەکەم لێرە لە پەکین کاردەکات، زۆر سەرقاڵە بەکارەکەیەوە، ناتوانێت منداڵەکەی هەڵبگرێت، هەر بۆیە من لێرەم هەموو رۆژێک بەیانیان منداڵەکە دەهێنمە قوتابخانە و پاشنیوەڕۆ دەیگەڕێنمەوە ماڵەوە."
 
دەشڵێت: "هاتووچۆ بە منداڵەکەمان دەکەین، چونکە لە پۆلی یەکەمدایە، لەم سەردەمەدا ئابووری زۆر باشە، ئۆتۆمبێل زۆر بووە، منداڵەکەش پێویستی بە کەسێکی گەورەیە بۆ ئەوەی یارمەتی بدات لە کاتی پەڕینەوە لە شەقامەکان، چونکە زۆر بچووکە، هەر بۆیە پێویستی بە یارمەتییە. لە رێگادا باسی ئەوە دەکەین کە چی خواردووە، بزانم ئەمڕۆ دڵخۆشە یان نا، چۆنە لەگەڵ فێربوون و هەست بە چی دەکات." 
 
لەبەردەم هەر قوتابخانەیەك لە چین پۆلیسی تایبەت دانراون تا هاوکاری و رێکخستنی هاتووچۆی قوتابییان و چاودێری سەلامەتیشیان بکەن. 
 
چین بەدەست کەمیی زاوزێ و پێکهێنانی ژیانی هاوژینییەوە دەناڵێنێ، و ئەم ساڵ دووەم ساڵە  لەسەریەک 10 ملیۆن منداڵ کەمتر لەدایکدەبن. 
 
کەمیی زاوزێ و بە بەهابوونی جیلی نوێ لەو وڵاتە وایکردووە دەوڵەت دەست بخاتە هەرچی کاری کەسی و تایبەتیە کە پەیوەستە بە منداڵەوە، ئەو دایک و باوکانە کە ناتوانن بەخۆیان هاتووچۆ بە منداڵەکانیان بکەن بۆ قوتابخانە، ئەوان ناچارن پاسی تایبەت بە قوتابخانەیان بۆ تەرخان بکەن ئەمە لەکاتێکدایە ئەگەر لە توانای مادی و دارایی خێزانەکانیان دابێت.
 
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

پلاسخارت و جێگرەوەکەی.

جێگرەوەی پلاسخارت دیاریکرا

رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، محەممەد ئەلحەسان، نوێنەری عومان لە نەتەوە یەکگرتووەکان، بە نوێنەری نوێی یونامی لە عێراق دەستنیشان کرا و شوێنی جێنین هێنیس پلاسخارت، دەگرێتەوە.