یەکێتیی ئەوروپا لە 'پیربوونی کۆمەڵگە' نیگەرانە: پێویستە هاتنی کۆچبەران رێکبخەین

10-01-2024
لهۆن نەسرەدین
یەلڤا جۆنسن، کۆمیسیاری کاروباری ناوخۆیی یەکێتیی ئەوروپا
یەلڤا جۆنسن، کۆمیسیاری کاروباری ناوخۆیی یەکێتیی ئەوروپا
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

کۆمیسیاری کاروباری ناوخۆیی یەکێتیی ئەوروپا رایگەیاند، "دەبێت وڵاتانی یەکێتییەکە خۆیان لەگەڵ پیربوونی کیشوەری ئەوروپا بگونجێنن."
 
یەلڤا جۆنسن، کۆمیسیاری کاروباری ناوخۆیی یەکێتیی ئەوروپا سەردانی ئەسینای کرد تاوەکو بە بەرپرسانی یۆنانی بڵێت، پێویستە لە شوێنی رێگری لە کۆچبەرانی نایاسایی کە دەچنە ئەوروپا، رێگەی یاساییان بۆ بدۆزرێتەوە، چونکە کۆمەڵگە و بازاڕەکانیان پێویستیان پێیانە.
 
ئەو بەرپرسە باڵایەی یەکێتیی ئەوروپا دەڵێت، "باسی ئەوەمان دەکرد کە چۆن بتوانین رێگری لە چوونی کۆچبەرانی نایاسایی بۆ ئەوروپا بکەین و چۆن بتوانین رێگە خۆش بکەین بۆ چوونی کۆچبەرانی یاسایی، مەبەستم کۆچبەرێکە وەکو هێزی کار یان کارمەند یان کرێکارێك بچێتە ئەوروپا. کۆمەڵگە و بازاڕمان پێویستیان بە هێزی کارە، چونکە پیر بوون؛ بۆیە پێویستە چوونی کۆچبەران رێکبخەین."
 
ساڵانە نزیکەی 3.5 ملیۆن کۆچبەری یاسایی روو دەکەنە 27 وڵاتانی ئەندامی یەکێتیی ئەوروپا؛ بەڵام هاوکات سەرووی 300 هەزار کۆچبەری نایاسایی دەربازی نێو یەکێتییەکە دەبن.
 
یەکێتیی ئەوروپا ترسی روودانی گۆڕانی دیمۆگرافیی هەیە. لە تشرینی یەکەمی ساڵی رابردوودا کێشەکە لە برۆکسل، بارەگای سەرەکیی یەکێتیی ئەوروپا دیبەیتی لەبارەوە کرا.
 
دوبراڤکا سۆیکا، جێگری سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئەوروپا بۆ کاروباری دیمۆگرافی رایگەیاند، "وەکو هەموومان دەزانین؛ هەموو ئەندامێكی یەکێتیی ئەوروپا ئاڵنگاریی تایبەت بە ژمارەی دانیشتووانی لەبەردەمدایە. ئەوروپا بەرەو گۆڕانکاریی دیموگرافیی گەورە دەڕوات؛ لە ئیسپانیا رێژەی گەنج کەم بووەتەوە. هەردوو کۆمەڵگەی یۆنان و ئیتاڵیا پیر بوون؛ هۆڵەندا کێشەی زۆریی ژمارەی تەمەن 65 ساڵی هەیە."
 
شاری رۆتێردام یەکێكە لە شارە قەرەباڵخ و زیندووەکانی هۆڵەندا؛ یەکێک لە هۆکارەکانی گەشبوونەوەی، کۆچبەرانی بیانییە و نیوەی 600 هەزار دانیشتووانەکەی کۆچبەرن.
 
کیڤن، دانیشتووی هۆڵەندا دەڵێت، "هەڵکشانی ژمارەی بەساڵاچووان لە هۆڵەندا، هەلی کاری زیاتر بۆ ئێمەی کۆچبەر دەڕەخسێنێت. من ناڵێم شتێكی باشە، بەڵام دواجار ئێمە سوودمان لە بارودۆخەکە بینیوە."
 
لە ساڵی 1990 لەنێو هەموو 100 هۆڵەندییەک تەمەنی 12یان سەرووی 65 ساڵ بوو؛ لە 2023 ئەو ژمارەیە بۆ سەرووی 21 بەرزبووەوە.
 
نموونەکەی هۆڵەندا بۆ هەموو وڵاتانی یەکێتیی ئەوروپا گونجاوە. لە کۆی 448 ملیۆن دانیشتووانەکەی یەکێتیی ئەوروپا، 90 ملیۆن هاووڵاتیی تەمەن سەرووی 65 ساڵ هەن و پێشبینییە مەترسیدارەکەی ئەوروپا ئەوەیە لە کۆتایی سەتە، ژمارەکە بۆ 140 ملیۆن بەساڵاچوو هەڵکشێت.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

پلاسخارت و جێگرەوەکەی.

جێگرەوەی پلاسخارت دیاریکرا

رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، محەممەد ئەلحەسان، نوێنەری عومان لە نەتەوە یەکگرتووەکان، بە نوێنەری نوێی یونامی لە عێراق دەستنیشان کرا و شوێنی جێنین هێنیس پلاسخارت، دەگرێتەوە.