لە سەردەمی دا سیلڤادا لە بەرازیل بڕینەوەی دارستانی ئامازۆن 33.6٪ کەمبووەتەوە

08-07-2023
لهۆن نەسرەدین
دارستانی ئامازۆن لە بەرازیل.
دارستانی ئامازۆن لە بەرازیل.
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

لەگەڵ گەڕانەوەی لولا دا سیلڤا بۆ کۆشکی سەرۆکایەتی بەرازیل بڕینەوەی دارستانی ئامازۆن لەو وڵاتە رووی لە کەمبوونەوە کردووە. بەجۆرێک لە شەش مانگی سەرەتای ئەمساڵ، بڕینەوەی دارستانەکان 33.6٪ کەمتر بووە.
 
مارینا سیلڤا، وەزیری ژینگەی بەرازیل دەڵێت، " لە 6 مانگی سەرۆکایەتی لولا دا سیلڤا، داربڕینەوە لە ئامازۆن لە 33٪ کەمبووەتەوە، ئەوە هاوکاتە لەگەڵ پەرەدان بە کشتوکاڵی و گرنگیدان بە گەشتیاری و پرۆژە خۆشگوزەرانییەکانی دیکەی پەیوەست بەو ناوچانە".
 
لە 4 ساڵی سەرۆکایەتی جێرد بۆلسونارۆ، سەرۆکی پێشووی بەرازیل، کە پشتگیری لە لابردنی دارستان بۆ پەرەدانی کشتوکاڵی و پیشەسازی دەکرد؛ لانیکەم 50 هەزار کیلۆمەتر دووجا لە دارستانی ئامازۆن بڕدرانەوە.
 
لە مانگی یەک تاوەکو شەشی 2022  بە فەرمانی بۆلسونارۆ، 4 هەزار کیلۆمەتر دووجا دارستان بڕدراوەتەوە؛ لە هەمان ماوەی 2023 لە ژێر دەسەڵاتی دا سیلڤا، سەرۆکە نوێیەکەی بەرازیل، کە بەرگریکاری ژینگە و دارستانی ئامازۆنە؛ ئەو ژمارەیە بۆ کەمتر لە 2 هەزار و 700 کیلۆمەتر دووجا کەم کراوەتەوە. 
 
مارینا سیلڤا باس لەوە دەکات، "ئێمە لەو 6 مانگەدا دوو شتی سەرەکیمان کردووە لە لایەک  گەڕان و پشکنینمان لە دارستانەکان زیاتر کردووە و لە لایەکی دیکەش رێنمایی و بڕیاری تایبەت بە قەدەخە و سنووردارکردنی کاروچالاکی کەس و گرووپەکان لەو دارستانانە دەرکردووە".
 
دارستانی ئەمازۆن رووبەرەکەی 6.7 ملیۆن کیلۆمەتر دووجایە. 60٪ی لە بەرازیلە و 40٪ی دیکەی لە 8 وڵاتی دیکەی ئەمریکای باشووردایە.
 
دارستانەکە بە سەرچاوەیەکی سەرەکیی پاراستنی هاوسەنگی ژینگەی زەوی دادەنرێت و سەرۆکی نوێی بەرازیل بەڵێنی داوە ئەوەی سەرۆکەکانی پێشووی وڵات لە نێویان بردووە، تاوەکو 2030ی دروستی بکاتەوە.
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

پلاسخارت و جێگرەوەکەی.

جێگرەوەی پلاسخارت دیاریکرا

رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، محەممەد ئەلحەسان، نوێنەری عومان لە نەتەوە یەکگرتووەکان، بە نوێنەری نوێی یونامی لە عێراق دەستنیشان کرا و شوێنی جێنین هێنیس پلاسخارت، دەگرێتەوە.