ئەمریکا نایەوێت شەڕی غەززە فراوانتر بێت

07-01-2024
هاوار عەبدولڕەزاق @HawarAAli
لە دوای سەرهەڵدانی جەنگی غەززە، چوارەم جارە بلینکن سەردانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکات
لە دوای سەرهەڵدانی جەنگی غەززە، چوارەم جارە بلینکن سەردانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکات
نیشانەکردن شەڕی ئیسرائیل و حەماس
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لەگەڵ هاوتا ئوردنییەکەی لە عەممانی پایتەختی ئوردن کۆبووەوە و ئەجێندای کۆبوونەوەکەش بەگوێرەی راگەیێندراوەکان، رێگەگرتن بوو لە فراوانبوونی جەنگێک، کە سێ مانگە لە نێوان ئیسرائیل و گرووپە چەکدارەکانی فەلەستین هەڵگیرساوە. 
 
مەبەستی سەردانی ئەمجارەی بلینکن بۆ وڵاتانی عەرەبی، چڕکردنەوەی هەوڵە دیپلۆماسییەکانی واشنتنە بۆ کردنەوەی گرێکوێرەی شەڕی غەززە. 
 
ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند "بەشێکی زۆریی گفتوگۆکانمان لە چەند رۆژی داهاتوودا لەگەڵ سەرجەم هاوپەیمان و هاوبەشەکانمان، تایبەت دەبن بە باسکردنی ئەو هەنگاوانەی دەکرێت ئەوان لە رێگەی پەیوەندییەکانیان و هەژموونیان بیگرنەبەر، تاوەکو دڵنیابن لەوەی ئەم ناکۆکییە فراوانتر نەبێت."
 
لە دوای سەرهەڵدانی جەنگی غەززە لە 7ـی تشرینی یەکەمی پارەوە، ئەمە چوارەم سەردانی بلینکنە بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست. 
 
ئامانجەکانی سەردانەکەی ئەمجارەی بریتییە لە راگرتنی جەنگەکە، گوشارخستنە سەر ئیسرائیل بۆ پاراستنی خەڵکی سڤیلی غەززە، گەیاندنی هاوکاریی مرۆیی و دواجاریش، پاراستنی دۆخە هەستیارەکەی ناوچەکە.
 
جۆسێپ بۆرێڵ، بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتیی ئەوروپا دەڵێ "هیچ کەس براوەی ناکۆکی ناوچەیی نابێت. من، لێرەم تاوەکو هەڵسەنگاندن بۆ دۆخەکە بکەم و بەشداربین لەوەی چۆن لەم قەیرانە دەربچین."
 
چڕکردنەوەی هەوڵەکانی ئەمریکا بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگی غەززە لەکاتێکدایە، تائێستا زیاتر لە 22 هەزار و 600 هەزار فەلەستینی کوژراون. بەگوێرەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە کەرتی غەززە لە هەر کاژێرێکدا 15 کەس دەکوژرێن کە شەشیان منداڵن. ئەمە بێجگە لەوەی نزیکەی دوو ملیۆن غەززەیی ئاوارەبوون. 

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئەمبوڵانسێک لە شوێنی رووداوەکە. وێنە: AFP

کەسێکی بە رەچەڵەک سعودی پەیوەندیدار بە رووداوەکەی ئەڵمانیاوە دەستگیرکراوە

بەرپرسانی ئەڵمانیا دەڵێن، ژمارەی ئەو کەسانەی لە ئەنجامی رووداوەکەی مارگدێبورک لە رۆژهەڵاتی ئەو وڵاتە کوژراون گەیشتە 2 کەس و 68 کەسی دیکەش بریندار بوون. پۆلیس تۆمەتبارێکی 50 ساڵی بە رەچەڵەک سعودی دەستگیرکردووە.