رووداو دیجیتاڵ
پێشبڕکێی توونترین خواردن لە بانگکۆک سازکرا و بەشداربووان توونترین خواردنە ئیسپانی و هیندییەکانیان خوارد.
بەشداربووان، رووبەڕوو خۆیان بەهێز پێشان دەدەن، بەڵام لە پشتەوە فرمێسک بەچاویانەوە ناوەستێت و بەپەلەن بۆ قوومێک ئاو.
بەشداربوویێک دەڵێ "بەشداریم کرد چونکە ناترسم. دەتوانم شتی توون بخۆم بەڵام ئەمە زۆر جیاواز بوو. ئەمە توونییەکی بکوژ بوو."
14 چێشتلێنەر خواردنە توونەکانیان ئامادە کرد. بە گوتەی سەرپەرشتیاران، توونیی خواردنەکان دوو ملیۆن و 200 هەزار یەکەی پێوانەیی گەرمی سکوڤیل بووە، لەکاتێکدا بەرزترین توونیی تۆمارکراو لە جیهاندا دوو ملیۆن و 600 هەزار یەکەیە.
براوەی پێشبڕکێکە دەڵێ یەکەمجاری بووە بەشداری لەو پێشبڕکێیەدا بکات و پێشتر خەڵاتی لەو شێوەیەی نەبردووەتەوە.
یەکەم، دووەم و سێیەمی پێشبڕکێیەکە کە هیچ کاردانەوەیەکیان بۆ توونیەکە نەبوو، هەریەکەیان 289 دۆلاری ئەمریکییان پێدرا و هەفتەیەک مانەوەی بێ بەرامبەریشیان لە هۆتێل مسۆگەر کرد.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ