Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکان
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

ئەمڕۆ نرخی نەوت بەرزبووەوە

ئەمڕۆ نرخی نەوت بەرزبووەوە

جیهان06-03-2025

نرخی نەوت لە کەمترین ئاستی 6 مانگی رابردووی خۆی مامەڵەی پێوەدەکرێت

0:00
0:00
قەبارەی دەق
رووداو دیجیتاڵ

بڵاوکراوەتەوە لەلایەن

رووداو دیجیتاڵ

رۆژی بڵاوکردنەوە

06-03-2025

بابەتی پەیوەندیدار

لە ئاهەنگەکانی سەرکەوتنی پاریس سانجێرماندا 780 کەس دەستگیرکران و گەنجێک مرد
جیهان31-05-2026

لە ئاهەنگەکانی سەرکەوتنی پاریس سانجێرماندا 780 کەس دەستگیرکران و گەنجێک مرد

داهاتووی ئاو؛ وڵاتە زیرەکەکان چۆن مامەڵە لەگەڵ هەموو دڵۆپێکدا دەکەن
جیهان31-05-2026

داهاتووی ئاو؛ وڵاتە زیرەکەکان چۆن مامەڵە لەگەڵ هەموو دڵۆپێکدا دەکەن

ماکرۆن: هیچ پاساوێک بۆ بەردەوامیی گرژییەکانی باشووری لوبنان نییە
جیهان31-05-2026

ماکرۆن: هیچ پاساوێک بۆ بەردەوامیی گرژییەکانی باشووری لوبنان نییە


رووداو دیجیتاڵ

دوای چوار رۆژ لە دابەزینی بەردەوام، ئەمڕۆ پێنجشەممە نرخی نەوت ئاراستەی بەرەو بەرزبوونەوە گۆڕی. سەرەڕای بەرزبوونەوەی ئەمڕۆ، هێشتا نرخی نەوت لە نزمترین ئاستی 6 مانگی رابردووی مامەڵەی پێوەدەکرێت.

 

نرخی نەوت کە لە چەند رۆژی رابردوودا بەهۆی سەپاندنی پێناسە گومرکییەکانی ئەمریکا لەسەر کەنەدا و مەکسیک دابەزینی بەخۆیەوە بینی بوو، رۆژی پێنجشەممە بەرزبووەوە.
 
ئەمڕۆ لەدوای کردنەوەی بازاڕەکانی ئاسیا، نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت 42 سەنت بەرزبووەوە و بە 69 دۆلار و 72 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
 
نرخی یەک بەرمیل نەوتی سووکی تەکساسی ئەمریکاش 40 سەنت بەرزبووەوە و بە 66 دۆلار و 71 سەنت مامەڵەی پێوەکرا. نرخی نەوتی برێنت لە چوار کۆبوونەوەی پێشووی بازاڕدا بەڕیژەی 6.5٪ دابەزیبوو.
 
نرخی نەوتی سووکی تەکساسیش لەو ماوەیەدا بەڕێژەی 5.8٪ دابەزینی بەخۆیەوە بینی بوو و گەیشتبووە کەمترین ئاستی 6 مانگی رابردووی خۆی.
 
لە کاتێکدا دۆناڵد ترەمپ، پێناسە گومرکییەکانی سەر مەکسیک و کەنەدای خستەواری جێبەجێکردنەوە، بەرهەمهێنەرانی نەوتی ئەندام لە ئۆپێک پڵەس بۆ یەکەمجار لەدوای ساڵی 2022وە بڕیاریاندا نەوتی زیاتر بخەنەڕوو، ئەوەش نرخەکانی نەوتی دابەزاند.
 
دانییەل هاینێس، شرۆڤەکاری سەر بە بانکی نیوزلاندنی ئۆسترال رایگەیاند، "سیاسەتەکانی سەپاندنی پێناسی گومرکیی ترەمپ، خەریکە مەترسی لەسەر خواستی جیهانی بۆ نەوت دروستدەکات."