رووداو دیجیتاڵ
بەشێک لە لایەنگرانی سەرۆکی ئەمریکا چوونە نێو کۆنگرێسی وڵاتەکە و باڵەخانەی کۆنگرێسیش بەوهۆیەوە لەلایەن پۆلیسەوە داخرا. ئەمەش دوای ئەوە دێت کە هەر ئەمڕۆ مایک پێنس، جێگری سەرۆکی ئەمریکا لە کۆنگرێس رایگەیاند، بەپێی دەستوور دەسەڵاتی رەتکردنەوەی ئەنجامی هەڵبژاردنی نییە، بەڵام سەرۆکی ئەمریکا داوایکردبوو جێگرەکەی "کارە راستەکە" بکات، ئەمەش وەکو ئاماژەیەک بۆ رەتکردنەوەی ئەنجامی هەڵبژاردنەکان.
کۆنگرێس ئێستا لە کۆبوونەوەدایە بەمەبەستی قبووڵکردنی ئەنجامی دەنگەکانی ئەنجوومەنی هەڵبژاردن بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک و جێگری سەرۆکی ئەمریکا. خۆپێشاندەران هەڵبژاردنی جۆ بایدن، سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا رەتدەکەنەوە.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا دوای قسەکانی جێگرەکەی لە کۆنگرێس لە تویتێکدا رایگەیاند "مایک پێنس بوێریی ئەنجامدانی ئەوەی نەبوو کە دەبوو بۆ پاراستنی وڵاتەکەمان و دەستوورەکەمان بیکات".
سەرۆکی ئەمریکا داوا لە خۆپێشاندەران دەکات دەست لە پۆلیس و هێزە ئەمنییەکان بپارێزن و دەڵێت "ئەوان بەڕاستی لە بەرەی وڵاتەکەمانن".
بەمەبەستی کۆنترۆڵکردنی خۆپێشاندانی لایەنگرانی ترەمپ، ژمارەیەکی بەرچاو لە هێزە ئەمنییەکانی ئەو وڵاتە جووڵێندراون.

ـ

.jpg&w=3840&q=75)