پرسی دوورخستنەوەی بایدن لە پێشبڕکێی سەرۆکایەتیی ئەمریکا هێشتا گەرمە

03-07-2024
لهۆن نەسرەدین
پرسی لادانی بایدن لە بەربژێریی سەرۆکایەتیی ئەمریکا
پرسی لادانی بایدن لە بەربژێریی سەرۆکایەتیی ئەمریکا
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

بایدن لە تەمەنی 82 ساڵیدا هێشتا هەوڵدەدات بە پیاوە خاوەن زەوق و شۆق و رەوشت بەرزەکەی کۆشکی سپی ناوبنرێت؛ بەڵام دەستی جێل ـی هاوژینی دەگرێت نەوەک پێی لە یەكێک لە 5 دانە قادرمەکانی چوونە خوارەوە لە هێلیکۆپتەری سەرۆکایەتی، پێچ بخوات. 
 
بەشێكی بەرچاوی نێو ماڵی پارتی دیموکرات لە بەرپرس و دەنگدەرانی؛ خەریکە بە 'پیاوە پیرەکە' ناوی بەرن. 
 
مارسێل بریجیت، لایەنگری پارتی دیموکرات و دەڵێ "وامدەزانی بایدن باشترین بژاردەیە، بەڵام لەو دیبەیتەدا زۆر زۆر پیر دەرکەوت، تەنانەت پیرتر لە تەمەنی خۆی، بۆ خەڵک قورسە ئەوە پەسند بکەن." 
 
لە رۆژی دیبەیتەکەی بایدنەوە لەگەڵ ترەمپ، گەرمەهەواڵی ئەمریکا، ئەگەری دوورخستنەوەیەتی لە پێشبڕکێی سەرۆکایەتی.
 
سەرکاروانی دیموکراتەکان، لۆید دۆگێت، ئەندامی کۆنگرێسە لەسەر ویلایەتی تێکساس، راشکاوانە گوتی "ژمارەیەکی زۆر لە دیموکراتەکان لەنێویاندا ئەندامانی کۆنگرەی نیشتمانی پارتەکە لە توانای هزر و جەستەی بایدن نیگەرانن".
 
دیموکراتێكیش کە نەیویستووە ناوی ئاشکرا بکرێت، گوتوویەتی "دەرفەتی پێ دەدەین بکشێتەوە، بەپێچەوانەوە دەنگمان هەڵدەبڕین." 
 
جۆش بەوک، شرۆڤەکارە و دەڵێ " لۆید دۆگێت، نوێنەری تێکساس؛ بووە یەکەم ئەندامی کۆنگرێس کە راشکاوانە گوتی دەبێت بایدن لە پێشبڕکێکە بکشێتەوە." 
 
نانسی پیلۆسی، سەرۆکی پێشووی ئەنجوومەنی نوێنەرانیش دەرگای گفتوگۆکردنی لەسەر ئەو بابەتە، بە رووی دیموکراتەکاندا کردووەتەوە.
 
کە باسی کامێلا هاریس، جێگری بایدن دەکرێت هەندێك دەڵێن جوان و سەرنجڕاکێشە، بۆ بەشێكیش سیمبوولی ژنێکی بەهێزە. 
 
لە دوای دیبەیتەکەوە، لە گەورە قومارخانە و ناوەندەکانی گرێوکردنی ئەمریکا کە زۆر جار رەنگدانەوەی مزاجی دەنگدەرن، چانسی دانانی هاریس وەک جێگرەوەی بایدن و بوون بە سەرۆکی ئەمریکا، لە 5٪ بۆ نزیکەی 12٪ بەرزبووەتەوە.
 
ئەگەرچی هەڵمەتی هاریس بۆ پشتگیریکردنی بایدن، هێشتا گەرمە، هاریس گوتی "ئێمە، باوەڕمان بە جۆ بایدنی سەرۆکمان هەیە و باوەڕیشمان بەو شتانە هەیە کە لەپێناویاندا تێدەکۆشێت." 
 
ئەگەر بایدن بکشێتەوە، ئەگەری هەیە لە کۆنگرەی نیشتمانیی پارتەکە لە ئابی ئەم ساڵ بەربژێرەکانی ماوەی رابردوو، راست ببنەوە و یەکێکیان هەڵببژێردرێت؛ ئەمەش کارێکە دیموکراتەکان لە ساڵی 1968 لەگەڵ سەرۆک جۆنسن، ئەزموونیان کرد.

 

 

 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کیەر ستامەر، سەرۆکوەزیرانی نوێی بەریتانیا و سەرۆکی پارتی کرێکارانی ئەو وڵاتە دوای ئەنجامی هەڵبژاردنەکان لەگەڵ هاوژینەکەی بەنێو ئەندام و لایەنگرانی حیزبەکەیاندا دەڕۆن. وێنە: Stefan Rousseau / AFP

بوومەلەرزە سیاسییەکەی بەریتانیا بە قازانجی ئەو کۆچبەرانەیە هەڕەشەی ناردنیان بۆ رواندا لەسەر بوو

لە بەریتانیا بوومەلەرزەیەکی سیاسی روویدا لە قازانجی کۆچبەران، بەتایبەتی ئەو کۆچبەرانەی هەڕەشەی ناردنیان بۆ رواندا لەسەر بوو