رووداو دیجیتاڵ
باربارا لیف، یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ کاروباری رۆژهەڵاتی نزیک لە رێگەی پەیوەندیی تەلەفۆنییەوە لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان قسەیکردووە و پشتیوانیی وڵاتەکەی بۆ هەرێمی کوردستان دووپاتکردەوە.
لە تویتێکدا، بەشی کاروباری رۆژهەڵاتی نزیکی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لەبارەی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکە نووسیویەتی، باربارا لیف "جەختی لە پشتیوانیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بۆ هەرێمی کوردستانێکی بەهێز وەکو بەشێک لە عێراقێکی یەکگرتوو، خۆشگوزەران و دیموکراسی کردەوە."
لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و باربارا لیف تاوتوێی دوایین پێشهاتە سیاسییەکانی عێراقیان کردووە.
هاوکات باربارا بە سەرۆکی هەرێمی کوردستانی راگەیاندووە، هیواخوازە بتوانێت بەمنزیکانە سەردانی هەولێر بکات.
ئەمریکا لە چەند بۆنەیەکی دیکەشدا پاڵپشتیی بۆ هەرێمی کوردستان و پێشمەرگە دەربڕیوە. لە کۆتاییەکانی مانگی ئادار جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا نامەیەکی بۆ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان نارد و جهختى كردەوە "ههرێمى كوردستان هاوبهشێكى گرنگى ئهمريكايه و پابهنديى بهردهوام و دوورمهوداى وڵاتهكهى به ئارامى و سهقامگيريى عێراق و ههرێمى كوردستان دهربڕيوه."
له بهشێكى ديكهى نامهكهيدا، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاندبوو، "ئهمريكا هەرێمی کوردستانێکی ئارام، سەقامگیر و گەشاوە وەک بەشێکی سەرەکی بۆ عێراقێکی سەقامگیر و گەشاوە دهبينێت."
له بهشێكى ديكهى نامهكهيدا، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاندبوو، "ئهمريكا هەرێمی کوردستانێکی ئارام، سەقامگیر و گەشاوە وەک بەشێکی سەرەکی بۆ عێراقێکی سەقامگیر و گەشاوە دهبينێت."
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ