رووداو دیجیتاڵ
هەرچەندە گۆڕینی کات لە وەرزی پاییز بۆ زۆبەی ئەمریکییەکان ئاساییە، بەڵام بۆ ئەو کەسانەی کیڵگەی بەخێوکردنی مانگایان هەیە ئاسایی نییە.
ئۆبری جارێل، خاوەن پڕۆژەی گاوداریی جارێل لە شاری کێنت ودی ویلایەتی لویزیانا لە ئەمریکا، بەهۆی گۆڕینی کاتەوە خەمی لێ نیشتووە.
ئوبری جارێل دەڵێ "کاتێک ژیانی رۆتینیی مانگاکان تێکدەچێت؛ لە راستیدا گوشار دەخەیتە سەریان و ئەوەش بۆ مانگاکان باش نییە."
رۆژی یەکشەممە لە ئەمریکا کات دەگۆڕیت و یەک کاژێر پاش دەخرێت.
ئوبری جارێل، هەموو رۆژێک کاژێر 03:00ـی دوای نیوەڕۆ، مانگاکانی دەدۆشێت و دەڵێت ئەگەر کات بگۆڕێت، مانگاکان یەک کاژێر زووتر دەدۆشرێن، بەڵام (مانگاکانی) نازانن بۆچی کۆکراونەتەوە، ئەوەش کاریگەریی لەسەر بڕی شیرەکەیان دادەنێت.
خاوەن پڕۆژەی گاوداریی جارێل هەروەها دەڵێ، "هەرچەندە ئەوە کارەسات نییە، بەڵام ئەگەر لە هەر مانگایەکدا یەک کیلۆ شیر کەمبکات و 100 مانگات هەبێت، ئەوا پارەیەکی زۆر دەکات."
بەهۆی گۆڕینی کاتەوە، شیری هەر مانگایەک نزیکەی 3٪ کەمدەکات. هەر مانگایەک رۆژانە نزیکەی 30 لیتر شیر دەدات و ئەگەر گاودارییەک 100 مانگای هەبێت، رۆژانە 100 لیتر شیری کەمتر بەرهەدەهێنێت، لەکاتێکدا لە ئەمریکا نرخی یەک لیتر شیر، نزیکەی یەک دۆلارە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ