پۆلیسی پاریس پەناخوازانی بێلانە لە شەقامەکان دووردەخاتەوە

02-04-2025
نیاز مستەفا
نیاز مستەفا
دوورخستنەوەی پەناخوازان و بێلانەکان لەسەر شەقامەکان
دوورخستنەوەی پەناخوازان و بێلانەکان لەسەر شەقامەکان
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

نزیکەی 200 پەناخوازی خوار تەمەن 18 ساڵ، لە خێوەتدا شەو و رۆژ لە کەناری رووباری سین لە پاریس دەکەنەوە. ساڵانە نزیکەی هەشت ملیۆن گەشتیار سەردانی ناوچەکە دەکەن، بەرپرسان دەڵێن، نابێت ئەو جۆرە دیمەنانە لە پاریس هەبن. 
 
هێلین گۆولهۆت، سەرپەرشتیاری پڕۆگرامی چاودێریی کەسانی بێسەرپەرشت دەڵێت: "پۆلیس گوشاری بەردەوام دەخاتە سەریان بۆ ئەوەی لە پایتەخت نەبیندرێن. لە رۆژی هەینییەوە پێیانگوتراوە لێرە نەمێنن." 
 
ئەمە دووەم هەوڵی بەرپرسانی پاریسە لە 20 رۆژی رابردوودا. 17ـی مانگی رابردوو 450 پەناخوازی خوار 18 ساڵ گوێزرانەوە. 
 
یان مانزی، هاودامەزرێنەری رێکخراوی یوتۆپیا56 تایبەت بە کۆچبەران دەڵێت، "گواستنەوە بەردەوام دەبێت. شتێکە چەندین ساڵە دەکرێت. هەزاران منداڵ هەن کە بەبێ هیچ مافێک فڕێ دەدرێنە سەر شەقام و دووردەخرێنەوە."
 
لە پاریس نزیکەی سێ هەزار و 500 پەناخواز لە شەقامەکان دەمێننەوە کە بەشێکی بەرچاویان تەمەنیان لە خوار 18 ساڵەوەیە. 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە