رووداو- برۆكسل
بڕیارە رۆژی یەکشەممە 3-4-2016 فڕۆکەخانەی برۆکسل بكرێتەوە و دەست بە گەشتە ئاسمانییەکان بکاتەوە.
بەرپرسانی فڕۆکەخانەی برۆکسل رایانگەیاند، رۆژی یەکشەممە فڕۆکەخانەی برۆکسل دەست بە گەشتەکانی دەکاتەوە، بەڵام کردنەوەی فڕۆکەخانەكە بەشێوەیەکی گشتی نییە و گەشتەکانیش سنووردارن.
رۆژی 22-3-2016 سێ تەقینەوە لە بەلجیكا ئەنجامدران و بەهۆیانەوە زیاتر لە 30 كەس كوژران و نزیكەی 300 كەسی دیكەش برینداربوون. یەکێک لە تەقینەوەکان لە نێو فڕۆکەخانەی برۆکسلدا بوو، بەو هۆیەوە تاوەکو ئێستا ئەو فڕۆکەخانەیە داخراوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ