نێچیرڤان بارزانی گەیشتە ڤیەننا

01-07-2024
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە ڤیەننای پایتەختی نەمسا و بڕیارە لەگەڵ سەرۆک و وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە کۆببێتەوە.
 
زنار شینۆ، نێردراوی رووداو لە ڤیەننا رایگەیاند، سەرۆکی هەرێمی کوردستان گەیشتە پایتەختی نەمسا. 
 
لە فڕۆکەخانەی ڤیەننا بۆ پێشوازی لە نێچیرڤان بارزانی ئاڵای هەرێمی کوردستان هەڵکراوە. 
 
 
 
پەیامنێری رووداو دەڵێت، سبەی یەکەم کۆبوونەوەی نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ ئەلێکساندەر شالنبێرگ، وەزیری دەرەوەی نەمسا دەبێت و بڕیارە نیوەڕۆ خوانێک بۆ شاندی هەرێمی کوردستان رێکبخرێت.
 
بەگوێرەی زانیارییەکانی پەیامنێری رووداو، شاندی یاوەری سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێکدێت لە: فەوزی هەریری، سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان؛ فەلاح مستەفا، راوێژکاری باڵای سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان؛ مستەفا رەمەزان، نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان و باڵیۆزی عێراق لە ڤیەننا. 
 
کۆبوونەوەی دووەمی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە هۆڤبۆرگ دەبێت کە کۆشکی سەرۆکایەتیی نەمسایە و لەوێ لەلایەن ئەلێکساندەر ڤاندەربێلن سەرۆکی ئەو وڵاتە پێشوازیی لێدەکرێت. 
 
پێشتر، سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌، 1ی تەممووزی 2024 نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان به‌ سه‌ردانێكى فه‌رمى ده‌گاته‌ ڤيه‌نناى پايته‌ختى نه‌مسا.
 
بەپێی راگەیێندراوەکەی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، نێچيرڤان بارزانى سبه‌ى سێشه‌ممه‌ له‌گه‌ڵ سه‌رۆككۆمار و وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى نه‌مسا كۆده‌بێته‌وه‌.
 
لەبارەی ناوەرۆکی کۆبوونەوەکانیش ئاماژە بەوە کراوە، هەردوولا "ده‌رفه‌ت و بواره‌كانى بره‌ودان به‌ په‌يوه‌ندييه‌كانى نه‌مسا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان و فراوانكردنى هاريكاريى هاوبه‌ش، تاوتوێ ده‌كەن."
 
ئەم سەردانەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەکاتێکدایە، مانگی شوباتی ئەم ساڵ سەرۆکی هەرێمی کوردستان و وەزیری دەرەوەی نەمسا لە کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن کۆبوونەوە و وەزیرەکەی نەمسا بە فەرمی بانگهێشتی نێچیرڤان بارزانیی بۆ وڵاتەکەی کرد.
 
 
 
 
 
 
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

پرسی لادانی بایدن لە بەربژێریی سەرۆکایەتیی ئەمریکا

پرسی دوورخستنەوەی بایدن لە پێشبڕکێی سەرۆکایەتیی ئەمریکا هێشتا گەرمە

بایدن لە تەمەنی 82 ساڵیدا هێشتا هەوڵدەدات بە پیاوە خاوەن زەوق و شۆق و رەوشت بەرزەکەی کۆشکی سپی ناوبنرێت؛ بەڵام دەستی جێل ـی هاوژینی دەگرێت نەوەک پێی لە یەكێک لە 5 دانە قادرمەکانی چوونە خوارەوە لە هێلیکۆپتەری سەرۆکایەتی، پێچ بخوات.