رووداو دیجیتاڵ
پاشای هۆڵەندا بەناوی وڵاتەکەیەوە داوای لێبووردن لە بەشداریکردنی هۆڵەندا لە بازرگانیکردن و بەکۆیلەکردنی هاووڵاتیانی ئەفریقی و ئیندۆنیزییەوە لە سەردەمی داگیرکارییدا دەکات.
رۆژی شەممە، 1ی تەمووزی 2023، ویلەم ئەلێکساندەر، پاشای هۆڵەندا لە ئەمستردام و لە بۆنەیەکدا داوای لێبووردنی کرد بەهۆی ئەوەی وڵاتەکەی دەستی لە گواستنەوە و بەکۆیلەکردنی هاووڵاتییانی ئەفریقی و ئیندۆنیزییدا هەبووە.
پاشای هۆڵەندا رایگەیاند: "ئەمڕۆ لەبەردەم ئێوە وەکو پاشای وڵات و بەشێک لە حکومەت، داوای لێبوردن دەکەم."
کانونی یەکەمی رابردوو، مارک رووتە، سەرۆکوەزیرانی هۆڵەنداش بە ناوی حکومەتەوە داوای لێبووردنی کرد.
لە سەدەی حەڤدەدا، هۆڵەندا یەکێک بوو لە هێزە هەرە گەورەکانی ئەوروپا و خاوەنی نزیکەی 5٪ی بازرگانیکردن بوو بە کۆیلەکانەوە لە رێگەی زەریای ئەتڵەسییەوە.
بە گوێرەی تۆمارە فەرمییەکان، وڵاتەکە بەشداری کردووە لە گواستنەوەی نزیکەی 600 هەزار کۆیلەی ئەفریقی بۆ ئەمریکا؛ لە هەمان کاتدا هاووڵاتییەکی زۆری لە ئیندۆنیزیاوە بردووەتە ئەفریقای باشوور کە لە ژێر دەسەڵاتییدا بووە و کاری پێکردوون. کۆیلەکان بۆ مەبەستی کشتوکاڵکردن و کارەکانی دیکەی رۆژانەی خاوەنەکانیان سوودیان بەکارهێنراون.
رۆژی 1ی تەمموزی 1863، هۆڵەندا بە فەرمی کۆتایی بە کۆیلایەتی هێنا، بەڵام دوای دەیەیەک لە راگەیاندنی کۆتاییهێنان بە کۆیلایەتی، کۆیلایەتیش هەر بەردەوام بوو.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ