کاردانەوەی بەریتانییەکان لەسەر چوونەدەرەوەی بەریتانیا لە یەکێتیی ئەوروپا

01-02-2020
کوردستان حەسەن
A+ A-


رووداو - هەولێر 

 

ئیدی بەریتانیا بەشێک نییە لە یەکێتی ئەوروپا، لە دوو گۆڕەپانی جیاواز، یەکێک بە دەست ئەوانەی دڵخۆشن و یەکێکی دیکەش نیگەرانی و ماتەم دایگرتوون، کاردانەوەی جیابوونەوەی بەریتانییەکان لەو یەکێتییەی، ماوەی چل و حەوت ساڵە وڵاتەکەیان تێیدا ئەندامە جیاوازبوو.
 
مایک جۆن سەربازێکی بەریتانییە و لەو گۆڕەپانەیە کە خەڵکی بەهۆی جیابوونەوەی بەریتانیا دڵخۆشی خۆیان دەردەبڕن، دەڵێت "ئاڵاکەی من دەبێ جێگەی ئاڵای ئەوروپا بگرێتەوە، من نەمویست ئاڵای ئەوان ببینم، بەڵام ئێستا ئاڵای من هەڵکراوە، ئەمڕۆ رۆژی سەربەخۆیی ئێمەیە". 
 
ئەوانەی لەگەڵ جیابوونەوەی وڵاتەکەبوون لە بەردەم پەرلەمان گردببوونەوە و دڵخۆش دەردەکەوتن کاتێک دەبینن ئاڵای یەکێتی ئەوروپا دەهێنرێتە خوارەوە، بەبڕوای ئەوان حکومەتی وڵاتەکەیان رێگە راستەکەی هەڵبژاردووە.
 
هاوکات بەرەی نەیارانی برێکزیت لەبەردەم ئۆفیسی سەرۆکوەزیران کۆبوونەتەوە بۆئەوەی بڵێن، ئەوە وڵاتەکە بەرە و چارەنووسێکی خراپ دەبات. 
 
جێرمی رۆبێرت لەگەڵ چوونەدەرەوەی بەریتانیا نییە لە یەکێتی ئەوروپا دەڵێت "ئێمە ئاڵاکەمان دێنینەوە مەیدان، چونکە زۆرینە ئێستا لەگەڵ یەکێتی ئەوروپان لە بەریتانیا ئەو چانسەیان نەداینێ گشتپرسیی دووەم بکەین، درۆیان لەگەڵ کردین". 
 
کاردانەوەکان بە تەنها بەوەوە ناوەستن و دوای ئەو دەنگەی لە سکۆتلەنداوە پەیدابووە بۆ جیابوونەوە، بەشێک لە دانیشتووانی وێڵزیش هەمان داخوازی سکۆتلەندییەکانیان هەیە بۆ جیابوونەوە لە بەریتانیا، ئەمەش هاوشێوەی ئەو قسەیە کە دەڵێت  "جیابوونەوە، جیابوونەوە رادەکێشێت".

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وێنەیەکی هەسارەی زەوی کە لە ساڵی 1968 لەلایەن ئەپۆڵی هەشتەوە گیراوە.

توێژینەوەیەکی نوێ: گۆڕانی کەشوهەوا رۆژگار درێژ دەکات

زانایان لە دیاردەیەکی سەیری تایبەت بە زەوییان کۆڵیوەتەوە و بۆیان دەرکەوتووە کە بەرزبوونەوەی ئاستی ئاوی دەریاکان بەهۆی گۆڕانی کەشوهەواوە وایکردووە زەوی لە کەمەریەوە هەڵبئاوسێت، ئەمەش سووڕانەوەی زەوی هێواش دەکات و دەبێتە هۆی درێژبوونەوەی رۆژ.