رووداو - هەولێر
وەزارەتی تەندروستی عێراق ئاگادارییەك لەبارەی هاوردەكردنی مریشك بڵاودەكاتەوە و هەبوونی مریشك بە بەکتریای سالمونیلا لە بازاڕەكانی ناوخۆ رادەگەیێنێت، ئاماژە بۆ ئەوەش دەكات كە ئەو جۆرە مریشكانە لە توركیا و ئێران و میسر هاوردەكراون.
پێشتر وەزارەتی تەندروستی عێراق لە بەیاننامەیەكدا بە ژمارە ( 1020) رێككەوتی 3ی ئابی 2014، كە بۆ سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییە تەندرووستییەكان گشتێنراوە، جەختی لەوە كردووەتەوە كە زۆر جۆرە خۆراك هەن لە بازاڕەكان نەشیاون بۆ خواردن و لە توركیا، ئێران و مسر هاوردەكراون.
بەڵام رۆژی یەكشەممە 14ی ئەیلوولی 2014، وەزارەتی تەندروستی عێراق گشتاندێكی بڵاوكردووەتەوە بۆ سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییەكانی سەر بەوەزارەت و تێیدا روونكردنەوەیەك دەدات دەربارەی ئەو جۆرە مریشكەی هاوردەی عێراق كراوە لە وڵاتانی توركیا، ئێران و میسر، كە هەڵگری بەکتریای جۆری سالمونیلایە.
وەزارەتی تەندروستی عێراق پشكنینێكی بۆ چەند نموونەیەكی خۆراكی نێو بازاڕەكانی عێراق ئەنجامداوە و لە ئەنجامدا دەركەوتووە كەوا هەشت جۆری مریشكی هێندراو بۆ عێراق كەڵكی خواردنیان نییە و مریشكەكانیش لە وڵاتانی توركیا، ئێران و مسر هێنراون.
بەکتریایسالمونیلا، ڤایرۆسێكی وردی تاكە و شانەكانی بە زەڕەبین دەبیندرێن، لە ریخۆڵەكانی ئاژەڵدا دەژێت و جێگیردەبێت، لە لیك و هەناسەی مرۆڤەوە دەگوازرێتەوە و لە ئاژەڵەكانیشەوە بۆ مرۆڤ دەگوازرێنەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ