هەفتەی بیست و نۆی خولی بژاردەی عێراق ئەمڕۆ یاری کلاسیکۆی کوردستان بەخۆوە دەبینێت.
یانەی هەولێر كاژێر 10 ى شهو لەسەر یاریگای خۆی میوانداری یانەی دهۆک دەکات.
یاری نێوان هەردوو یانە جیا لەبایەخی لە رووی مێژووییەوە بەهۆی هەڵوێستی هەردوو یانە لە ریزبەندی خولی بژاردەدا بایەخی زۆری هەیە و کاریگەریی لەسەر رەوتی هەردوو یانە بۆ یارییەکانی داهاتوویان دەبێت.
یانەی هەولێر کار بۆ گرتنەوەی پێشنەگی خولەکە دەکات، لە کاتێکدا یانەی دهۆک شەش خاڵ لە رکابەرەکەیەوە دوورە و ئەویش لای خۆیەوە هەڵپەی باشترکردنی دۆخی خۆیەتی لە ریزبەندی گشتیی خولەکەدا.



