رووداو - هەولێر
لە لێدوانێكی سەیر و سەرنجڕاكێشدا لیۆنێل مێسی یاریزانی بارسیلۆنا و هەڵبژاردەی ئەرژەنتین گوتی ئیسپانیا چانسی هەبوو نازناوی مۆندیالی 2010ی بەدەستهێنا.
مێسی گوتی: "ئیسپانیا نەیدەتوانی نازناوی مۆندیالی 2010 بباتەوە، ئەگەر هاتوو لە یاریی كۆتاییدا ئیرین رۆبنی یاریزانی هۆڵەندا گۆڵێكی تۆماربكردایە".
ئەستێرەكەی ئەرژەنتین و بارسیلۆنا بۆ ماڵپەڕی گۆڵ دەڵێت: "بۆ بردنەوەی نازناوی مۆندیال پێویستت بە چانس هەیە، هەروەك چۆن ئیسپانیا لە مۆندیالی باشووری ئەفریقا چانسی هەبوو.
لەگەڵ ئەوەشدا مێسی دەڵێت: "ئیسپانیا باشترین تیپی مۆندیالی 2010 بوو، بەڵام چانسیشی هەبوو، دوای ئەوەی رۆبن دوو هەلی زۆر ترسناكی لە یاریی كۆتاییدا بەفیڕۆدا.
ئیسپانیا لە مۆندیالی 2010 لە یاریی كۆتاییدا توانی بە 1-0 گۆڵ لە هۆڵەندا بباتەوە.
مێسی لە مۆندیالی 2014ی بەڕازیلدا، هیوای ئەرژەنتینییەكانە بۆ بردنەوەی نازناوەكە، كە لە ساڵی 1986ـەوە هەڵبژاردەی تانگۆ نەیتوانیوە مۆندیال بباتەوە.



.jpg&w=3840&q=75)
