رووداو
نزار غەزالی پاڵەوانی لەشجوانیی کوردستان، لە پاڵەوانیەتیی یاریزانە پیشەوەرەکانی جیهاندا میدالیای زێڕی بەدەستهێنا.
ئەحمەد رامبۆ سەرۆکی لقی کوردستانی یەکێتی لەشجوانیی وابای نێودەڵەتی بە رووداوی راگەیاند لە یەکەمین رۆژی پاڵەوانیەتیی یاریزانە پیشەوەرەکانی جیهاندا، نزار غەزالی لەشجوانی کورد کە بە ناو و ئاڵای کوردستانەوە بەشداریی پاڵەوانیەتییەکەی کردووە، توانی میدالیای زێر لەسەر ئاستی یاریزانە باڵا کورتەکان بەدەست بێنێت.
کێبڕکێکانی پاڵەوانیەتییەکە لە هەنگاریا بەڕێوەدەچێت و رکابەرییەکی بەهێز لە نێو پاڵەوانانی بیست و حەوت وڵاتدا بەخۆوە دەبینێت و قارەمانیەتییەکە ماوەی دوو رۆژ بەردەوام دەبێت.
نزار غەزالی پێشتر میدالیای زێری وڵاتانی ئاسیا و عەرەبی بردووەتەوە و جاری یەکەمە لە مێژووی ئەم یارییەدا پاڵەوانێک بە ناوی هەرێمی کوردستانەوە بەشداری دەکات
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ