رووداو -كه‌ركووك
گازی باكوور و كوفه یه‌كه‌م یاری جامی عێراقیان له كه‌ركووك ئه‌نجامدا، دوای سێ خولهك له ده‌ستپێكی یارییه‌كه هه‌ژار سابیر تۆری گۆڵی یانه‌ی كوفه‌ی هه‌ژاند، گێمی یه‌كه‌م كورانی گازی باكوور به ته‌واوی كۆنترۆڵی یاریه‌كه‌یان كردبوو .
له گێمی دووه‌مدا پێچه‌وانه بوه، له خوله‌كی 69 ئه‌میر كه‌ریم باڵانسی یارییه‌كه‌ی یه‌كسان كرده‌وه‌و رێگه‌ی نه‌دا یارییه‌كه به‌زویی له به‌رژه‌وه‌ندی خاوه‌ن یاریگا كۆتایی پێبێت، هه‌ردوو یانه بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی ئه‌نجامی یارییه‌كه، په‌نایان برده به‌ر لێدانی یه‌كلا كه‌ره‌وه، نه‌ریمان خدری گۆڵپارێزی گازی باکوور كه سێ خوله‌ک به‌ر له كۆتایی هاتنی یارییه‌كه هاتە نێو یاریگا توانی رۆڵێکی گرنگ بگێرێ و سەرکەوتن ببخیشتە یانەکەی .
41 یانه‌ی كوردستان و عێراق به‌شداری جامه‌كه‌یان كردوه‌و له‌و ژماره‌یه‌ش 12 یانه له قۆناغی سێیه‌مدا له‌گه‌ڵ 20 یانه‌ی نایاب كێبركێ ده‌كه‌ن بۆ به‌ده‌ست هێنانی نازناوه‌كه یانه‌كانیش به یه‌ك دۆراندن ماڵئاوایی ده‌كه‌ن.



