ماوه‌یه‌كه بارزانی و ئاپۆ له‌درێژه‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كی سهرۆكانهن، كه هه‌رچه‌نده ئومێدی گه‌وره‌ن، به‌ڵام ره‌نگه درێژبوونه‌وه‌ی بۆ گه‌یشتن به‌ئه‌نجام، هه‌موان توشی بێئومێدی بكات.
فراوانبوونی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێم و توركیا، نه‌وه‌ك به‌ته‌نها په‌یوه‌ندییه‌كانی بارزانی و ئه‌ردۆغانیان به‌ره‌وپێشبرد، به‌ڵكو په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان بارزانی و ئاپۆشیان ساغڵهمكردهوه. پێده‌چێت توركیا لهوهگەیشتبێت، به‌بێ بوونی په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌ندروستی نێوان هه‌ردوو سه‌رۆك، پرۆسه‌ی ئاشتی وڵاته‌كه‌ی پێ ئیداره نه‌كرێت و ده‌سه‌ڵاتی وڵاته‌كه‌شی رووه‌و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست به‌تایبه‌ت سوریای دراوسێی نهگاتهجێ. كه‌واته ئامانجه‌كه‌ی توركیا ئه‌وه‌یه وه‌ك كورد ده‌ڵێت به‌به‌ردێك دوو چۆله‌كه بكوژێت، به‌ڵام بۆ كورد ره‌نگه ئه‌م به‌رده پۆلێك چۆله‌كه بكوژێت.
یه‌كه‌م، ساغڵهمبوونهوهی په‌یوه‌ندی نێوان سه‌رۆك بارزانی و سه‌رۆك ئاپۆ، كهساڵانێك وێڕای پشتیوانی جیاجیای هه‌رێمی بۆ هه‌ریه‌كێكیان له‌دژی ئه‌وی تریان، هێزه‌كانی ئه‌م دوو سه‌رۆكه له‌دژی یه‌ك جه‌نگان.
دووه‌م، دروستكردنی كۆسهرۆكایهتی له پارچه جیاوازه‌كانی كوردستان، كه له‌م چه‌ند ساڵه‌ی دواییدا پێشوازییه‌كی ئه‌وتۆی نه‌بووه له‌نێو كوردانی ئه‌و پارچانه. رونتر له‌سه‌ر ئه‌م خاڵه‌یان ئه‌وه‌یه ماوه‌یه‌كه رۆڵی بارزانی له‌باكوور لهدرهوشانهوهیه، سه‌ره‌ڕای په‌یوه‌ندی دبلۆماسییانهی نێوان ده‌سه‌ڵاتدارانی توركیا و سه‌رۆك بارزانی، كوردانی باكووریش له‌پێشوازی بارزانی و ئه‌م پهیوهندییهدان. له‌رۆژئاواش سه‌ره‌ڕای په‌یوه‌ندییه‌كی مێژوویی درێژی پارتی له‌گه‌ڵ هاوخوێنه‌كانی له‌وێ، هه‌روه‌ها گرنگیدانێكی زۆری بارزانی به‌كوردانی ئه‌و ناوچه‌یه، كه‌چی حیزبه‌كه‌ی ئاپۆ له‌كۆنتڕۆڵكردنی سیاسیانه‌ی رۆژئاوادایه.
ئه‌گه‌رچی له‌رۆژئاوا هێشتا سه‌ركرده‌یه‌كی هاوشێوه‌ی بارزانی یان ئاپۆی تێدا ده‌رنه‌كه‌وتووه، به‌ڵام هه‌ردوو سه‌رۆك رۆڵێكی دیار له ئاراسته‌كردنی كوردانی رۆژئاوا ده‌بینین. ئه‌وه‌ی توركیاش ده‌یه‌وێت هه‌ر ئه‌مه‌یه، رۆڵی هاوسه‌نگانه‌ی بارزانی و ئاپۆیه له‌رۆژئاوادا.
سێیه‌م، بووژانه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی نێوان پارته كوردییه‌كانی باكوور له‌گه‌ڵ باشوور له‌لایه‌ك و باكوور و باشوور له‌گه‌ڵ رۆژئاوا له‌لایه‌كی تر. رۆژانه هاوشێوه‌ی سه‌ردانه‌كانی به‌رپرسانی هه‌ولێر و سلێمانی، به‌رپرسانی باكوور و رۆژئاوا له‌هه‌ولێر و سلێمانین، كۆی گشتی ئه‌م په‌یوه‌ندییانه‌ش كۆده‌نگیی سیاسی نێو كورد ده‌هێنێته كایه‌وه.
چواره‌م، سه‌ركه‌وتنی به‌ستنی كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی كورد، كه چاوه‌ڕێده‌كرێت كۆده‌نگی سیاسی نێو كورد به‌هێزبكات. توركیاش ده‌یه‌وێت ئه‌م كۆده‌نگییه له‌لایه‌ن بارزانی و ئاپۆوه ئاراسته‌بكرێت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ