بازرگانیکردن و بەکارهێنانی ماددە هۆشبەرەکان مەترسییەکی گەورەیە رووبەڕووی هەرێمی کوردستان بووەتەوە و هێندەی گەندەڵی و تیرۆر مەترسیدارە، بەشێوەیەکی شاراوە و زۆر خێرا تەشەنە دەکات و خەریکە لە حاڵەتەوە دەبێتە دیاردە.
هەرێمی کوردستان بە بەشێک لە کەوانەی زێڕینی ماددە هۆشبەرەکان دادەنرێت کە لە پاکستانەوە دەستپێدەکات و بۆ وڵاتانی رۆژئاوا درێژدەبێتەوە. وڵاتانی دراوسێ هەم ئاستی بەرهەمهێنان و بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەریان بەرزە، هەم هەرێمی کوردستان وەکو ترانزێتی خۆیان بەکاردەهێنن. بەکارهێنان و بازرگانیکردن بەو ماددانە لە نێوەڕاست و باشووری عێراقیش پەرەیسەندووە، ئەمانەش کاریگەری زۆریان دروستکردووە. مەترسییەکان ئەوەندە زۆر و گەورەن، وای لێهاتووە دەستگیرکراوێک لە شاشەی تەلەڤزیۆنەوە دەڵێت: "ماددەی هۆشبەر لە کوردستان هێندە زۆرە، چۆن پاکەتێک جگەرە دەکڕیت، وا تریاک و هێرۆین دەستدەکەوێت." جگە لە ماددەکانی وەک تریاک، حەشیش، هێرۆیین و کریستاڵ ... هیتد، ماددە سڕکەرەکانیش بەشێوەیەکی بەربڵاو بەکاردەهێنرێن.
بەپێی ئامارەکانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان، "لە ساڵی 2006 لە سنووری پارێزگاکانی هەولێر و دهۆک تەنیا 38 کەس لەسەر بەکارهێنان و بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکان دەستگیرکراون، تەنیا نزیکەی سێ کیلۆ ماددەی هۆشبەریش دەستی بەسەردا گیراوە، بەڵام لە ساڵی 2018 دا بەشێوەیەکی یەکجار زۆر زیادیکردووە، بەجۆرێک ژمارەی دەستگیرکراوان بۆ 940 کەس و ماددەی هۆشبەری دەستبەسەرداگیراویش بۆ نزیکەی 405 کیلۆگرام هەڵکشاوە".بەم پێیە ساڵانە ژمارەی دەستگیرکراوان نزیکەی 24% و بڕی ماددەی هۆشبەری دەستبەسەرداگیراویش 134% زیادیکردووە.
پرسەکە هەستیارە و ئەگەر چارەسەرێک نەدۆزرێتەوە، ئەوا داهاتووی کوردستان لەژێر مەترسییەکی گەورەدایە، بۆیە له‌سه‌ر بنه‌مای سه‌رنجدان له مه‌ترسییه‌كان و گرنگی پاراستنی هێزی مرۆیی كۆمه‌ڵگه و کەمکردنەوەی ئاستی مەترسییەکان، پێویستە ئەم هەنگاوانە بگیرێنەبەر:
1ــ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌وشێوه‌ی كه پێویسته، كاری بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئه‌و مه‌ترسییه نه‌كردووه. به‌تایبه‌تی له‌ڕووی كارگێڕی، دابینكردنی هێزی مرۆیی و پێداویستییه ماددییه‌كان، بۆیە پێویستە لە داهاتوودا پرسەکە بەهەند وەربگیرێت و بەوپەڕی خەمخۆرییەوە کاری لەسەر بکرێت.
2ــ گرنگیدان به كردنه‌وه‌ی سه‌نته‌ری تایبه‌ت به چاره‌سه‌ری كه‌سانی تووشبوو، كه به‌داخه‌وه تائێستا سه‌نته‌ری له‌وشێوه‌یه نییه، چونكه وه‌ك له توێژینه‌وه و ئاماره‌كانی به‌رده‌ستدا ده‌ردەکەوێت، ده‌ستگیركردن نه‌بووه‌ته هۆی چاره‌سه‌ركردن، به‌پێچه‌وانه‌وه كه‌سی ده‌ستگیركراو، دوای ئازادبوونی، ده‌ستی ئاواڵه‌تر بووه و كه‌سانی زیاتری ناسیون. بەداخەوە لە 2010 وە زەوی بۆ كردنه‌وه‌ی سه‌نته‌رێكی چاكسازی دابینكراوه، به‌ڵام تائێستا بودجەی بۆ تەرخاننەکراوە دروستبكرێت. ئه‌مه جگه له‌وه‌ی له‌م رێگه‌یه‌وه ده‌توانین ئامارێكی ده‌قیق و وردیش به‌ده‌ستبێنین، كه ئێستا ئه‌و ئاماره نییه.
3ــ گرنگیدان به هۆشیاری گشتی. بۆ ئه‌م بابه‌ته‌ش پێویسته هه‌ریه‌كه له دامه‌زراوه په‌یوه‌ندیداره‌كانی وه‌ك وه‌زاره‌تەکانی په‌روه‌رده، خویندنی باڵا، كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی، ئه‌وقاف و خوێندنی باڵا بێنه ناوه‌وه. تا هه‌ریه‌كه و به سه‌رنجدان له‌و مه‌ودایه‌ی كه كاری تێدا ده‌كات، كاریگه‌ری له‌سه‌ر تاكه‌كان دروستبكه‌ن، له‌ڕووی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی مادده هۆشبه‌ره‌كان و ئاگاداربوون له مه‌ترسییه‌كانیان.
4- پێویستە له‌نێوان زانکۆ و ناوەندە ئەکادیمییەکان و رێکخراوەکان و هه‌روه‌ها حكومه‌تدا، هاوكاری و نزیكایه‌تی هه‌مه‌لایه‌نه هه‌بێت و تیكڕا ببنه شه‌ریكی به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌ش له پاراستنی هیزی مرۆیی‌دا.
5- پێداچوونه‌وه به یاسای مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ كه‌سی تووشبوو. بۆ ئه‌م بابه‌ته پێویسته هه‌ماهه‌نگییه‌كی تووندوتۆڵ له‌نیوان یاساناس، ده‌روونناس، كۆمه‌ڵناس و لایه‌نی ئه‌منیدا هه‌بێ، بۆئه‌وه‌ی بتوانرێ یاسایه‌كی بابه‌تی دابنرێت.
6- بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی مادده هۆشبه‌ره‌كان، تائیستا كار به یاسای كۆن ده‌كرێ. ئەو یاسایەی ئێستا بۆ رووبەڕووبوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان کاری پێدەکرێت، یاسایەکی زۆر کۆنە و بۆ دۆخی ئێستای هەرێمی کوردستان ناگونجێت و لەئاست خواستەکاندا نییە، چونکە ئەو کاتەی یاساکە دەرکراوە و کاری پێدەکرا، زۆر لەو ماددانەی ئێستای تێدا نییە، کە هەن و بازرگانییان پێوەدەکرێت، بۆنموونە ماددە سڕکەرەکان.
بەپێی یاسا کۆنەکە، سزای بازرگانانی ماددە هۆشبەرەکان، كەمترین زیندانیكردنیانە بۆ ماوەی (15) ساڵ و بۆ بەكارهێنەرانیش لە شەش مانگ دەستپێدەكات تاوەكو چەند ساڵێك.
لە یاسا نوێیەکەدا، پێویستە سزای ئەو کەسانەی مامەڵە بە ماددە هۆشبەرەکانەوە دەکەن قورس‌تر بکرێت. لەمەشیاندا دەبێت سزاکە ئەوەندە تووند بێت، کە وا‌بکات هیچ کەسێک نەتوانێت بەهیچ شێوەیەک نزیکبێتەوە لە مامەڵەکردن بە ماددە هۆشبەرەکانەوە.
7ــ به سه‌رنجدان له شیکردنەوەی هۆكاره‌كانی په‌نابردنه به‌ر مادده هۆشبه‌ره‌كان، دهردەكهوێت كه تووشبون به مادده هۆشبه‌ره‌كان ته‌نیا له‌و شوێنه‌وه ده‌ستپێناكات كه كه‌سێك مادده‌كه به‌كارده‌هێنێت، به‌ڵكو پێشتر زه‌مینه‌ی یارمه‌تیده‌ری هه‌یه، ئیتر چ له‌ڕووی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه بێت یان سیاسی یان ئابووری یان هه‌ژاری و............هتد.
8- پێویستە حکومەتی هەرێمی کوردستان هاوشێوەی پرسەکانی دیکەی وەکو بەرەنگاربوونەوەی تووندوتیژی دژی ژنان و پاراستنی ژینگە، ساڵانه لە رۆژی جیهانیی بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکاندا، هەڵمەتی نیشتمانیی هۆشیارکردنەوە رابگەیێنێت و هەفتەیەک، یان دوو هەفتە، یان مانگێک بەردەوام بێت.
9- پێویستە مامۆستایانی ئایینی رۆڵی خۆیان ببینن. به فتوای روون و به شیكردنه‌وه‌ی ئاوه‌زمه‌ندانه بۆ بابه‌ته‌كه بڕوانن و بتوانن ئایین بكه‌نه سه‌رچاوه‌یه‌ك بۆ وشككردنی ئه‌و مه‌ترسییه. ئه‌مه جگه له گونجاندنی له گوتاری هه‌ینیدا.
10- پێویستە دەزگاکانی راگەیاندن به‌بێ ره‌چاوكردنی هیچ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كی دارایی، به وردبینییه‌كی زۆر و به راوێژكردن له‌گه‌ڵ كه‌سانی ئه‌منی، یاسایی، ده‌روونناس و كۆمه‌ڵناس، به‌رنامه‌ی رێكلامی په‌یوه‌ست به به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی مادده هۆشبه‌رەکان، به‌رهه‌مبێنن و بڵاوبكه‌نه‌وه.
11- تووندکردنی سنووره‌كان. به‌تایبه‌تی سنووری نێوان ئێران و هه‌رێمی كوردستان و هه‌ڕێمی كوردستان و باشووری عێراق.
12- پێویستە هانی چین و توێژە كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و سه‌رجه‌م کۆمەڵگە بدرێت، كه زیاتر بەڕووی کەسی تووشبودا بکرێنەوە. مەبەست لەلایەنی کۆمەڵایەتی و کولتووری ئەوەیە، لێبوردەیی جێگەی فەرامۆشکردنیان بگرێتەوە، واتە کەسی ئاڵودەبوو هێمای پرسیاری لەسەر دروست نەبێت. دیاره ئه‌مه‌ش ده‌بێ به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ سه‌نته‌ره‌كانی چاكسازی بكرێت. بۆ نموونه كاتێك كه‌سێك كه له سه‌نته‌رێكی چاكسازییه‌وه ده‌رچوو و لەلایه‌نی ته‌ندروستییه‌وه پشتڕاستكرایه‌وه كه خاوێنبووهتهوه، یان له رێڕه‌وی خاوێنبوونهوهدایه، هانی كۆمه‌ڵگه‌ش بدرێت كه ده‌ستی بگرن و یارمه‌تی بده‌ن.
13- دابینكردنی چەند هێڵێکی تەلەفۆن، بۆ رێنماییکردنی ئەو کەسانەی بەنهێنی پەیوەندی دەکەن. بەگشتی ئاسانکردنی ڕێگەکانی یارمەتیدانی کەسی ئالودەبوو، یەکێکە لە لایەنە بنچینەییەکان بۆ چارەسەرکردن، یان بەلایەنی کەمەوە کەمکردنەوەی بەکارهێنانی ماددە هۆشبەرەکان.
14ــ گرنگیدان به لایه‌نی كۆمه‌ڵایه‌تی و په‌یوه‌ندییه خێزانییه‌كان. چونكه وه‌ك ده‌رده‌كه‌وێ، به‌شێكی زۆری تووشبوانی مادده هۆشبه‌ره‌كان، ئه‌و كه‌سانه‌ن كه به‌جۆرێك له جۆره‌كان له پڕۆسه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی بێهێزدان. بۆ ئه‌مه‌ش ده‌توانین سوود له چاودێرانی كۆمه‌ڵایه‌تی و به‌دیهینانی دامه‌زراوه‌ی په‌یوه‌ست به راویژكاری خێزانی(چ حكومی و چ ناحكومی)، وه‌ربگرین.
15ــ هه‌وڵدان بۆ گونجاندنی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی مادده هۆشبه‌ره‌كان، وه‌ك خاڵێكی پاراستنی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی، چونكه ئه‌مه پاراستنی سه‌رمایه‌ی مرۆییه، كه بێگومان خاڵی هه‌ره سه‌ره‌كی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ییشه. یان به جۆرێك له جۆره‌كان بازرگانیكردن به‌م ماددانه‌وه، به خیانه‌تی نیشتمانی بێته ئه‌ژمار.
16ــ هه‌وڵدان بۆ به‌هێزتركردنی هه‌ماهه‌نگی ئه‌منی له‌نێوان شار و پارێزگا جیاوازه‌كانی هه‌رێم، كه به‌داخه‌وه هه‌ندێكجار بۆشایی ئه‌منی تێدا دروستده‌بێت.
17ــ به‌هێزتركردنی ئه‌منییه‌تی نێو چاكسازییه‌كان و نه‌هێشتنی گه‌یشتنی مادده‌ی هۆشبه‌ر به گیراوان.
*رۆژنامەنووس و راوێژکاری دامەزراوەی شەهید بۆ پەروەردە و خوێندنی باڵا.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ