هەرێمی کوردستان و هاوبەشیی "پشتێن و رێگا"

06-03-2024
لیو جیون
A+ A-
 
کۆنسوڵخانەی گشتیی چین لە مانگی یەکی ئەم ساڵدا بە فەرمی دەستی به‌ پێشكه‌شكردنی خزمەتگوزاریی کۆنسوڵگەری کرد، لە نێویاندا خزمەتگوزاریی پێدانی ڤیزە كه‌ لە سێ لایەنەوە گرنگە:
 
یەکەمیان: رێکارێکی گرنگە بۆ پێشخستنی جێبەجێکردنی چەمکی كۆمه‌ڵگایه‌كی خاوه‌ن ئایندەیەکی هاوبەش بۆ مرۆڤایەتی لە هەرێمی کوردستانی عێراقدا. لە ساڵی 2013 سەرۆک شی جینپینگ بۆ یەکەم جار چەمکی بنیاتنانی کۆمەڵگەیەکی خاوه‌ن داهاتوویەکی هاوبەش بۆ مرۆڤایەتی پێشنیاز کرد كه‌ ئاماژە بە ئاراستەی دروست بۆ گەشەپێدانی هاوبەشی کۆمەڵگەی مرۆڤایەتی و ئاشتی و سەقامگیریی درێژخایەن و فێربوونی هاوبەش لەنێوان شارستانییەتەکاندا ده‌كات. ئێستا بنیاتنانی کۆمەڵگەیەکی خاوه‌ن داهاتوویەکی هاوبەش بۆ مرۆڤایەتی لە دەستپێشخەرییەکی چینییەوە بۆ کۆدەنگییەکی نێودەوڵەتی و لە دیدێکی جوانەوە بۆ پراکتیکێکی دەوڵەمەند فراوان بووە. کەواتە چۆن ئەم چەمکە گرنگە لە هه‌رێمی کوردستانی عێراقدا بەدی بهێنین؟ چین پابەنده‌ بە پێشخستنی دروستکردنی هاوبەشی کوالێتی بەرزی "پشتێن و رێگا" و دروستکردنی بەرفراوانترین و گەورەترین سه‌كۆی هه‌ماهه‌نگی نێودەوڵەتی لە جیهاندا.
 
عێراق هاوبەشێکی گرنگە لە دروستکردنی هاوبەشی "پشتێن و رێگا،" هەرێمی کوردستانی عێراقیش بەشێکی گرنگی ئەم هاوبەشییەیە. کردنەوەی خزمەتگوزاریی کۆنسوڵگەری لەلایەن کۆنسوڵخانەی گشتییەوە گرنگییەکی زۆری هەیە بۆ زیاتر بەرزکردنەوەی ئاڵوگۆڕی ئابووری و بازرگانی و ئاڵوگۆڕی کارمەندان له‌نێوان چین و هەرێمی کوردستانی عێراق، هەروەها بۆ قووڵکردنەوەی متمانە و دۆستایەتی به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام لەنێوان هه‌ردوولادا.
 
دووەم: دوای نزیکەی 10 ساڵ لە کردنەوەی کۆنسوڵخانەی گشتیی چین لە هەولێر، ئێستا هه‌موو خزمەتگوزارییه‌كانی كۆنسوڵگه‌ری تێیدا به‌رده‌سته ‌و کارە دەرەکییەکانیشی گەیشتووەتە ئاستێکی نوێ.
 
لە سەرەتای دامەزراندنی کۆنسوڵخانەی گشتی لە کۆتایی ساڵی 2014ەوە، هاووڵاتییانی چینی لە ناوچەی نزیک کۆنسوڵگەری و هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستانی عێراق بە هیوای ئه‌وه ‌بوون‌ مامه‌ڵه‌كانی نوێکردنەوەی پاسپۆرت و پشتڕاستكردنه‌وه‌ و پێشكه‌شكردنی ڤیزەی چین و خزمەتگوزارییەکانی دیکە له‌ نزیكه‌وه‌ ئه‌نجام بده‌ن. لە ماوەی رابردوودا داواکاران دەبوو بچنە بەغدا یان ئیستەنبووڵ و شوێنەکانی دیکە بۆ پێشكه‌شكردنی داواكارییه‌كانیان، ئەمەش زۆر كاتبه‌فیڕۆده‌ر و ماندووبوون و ناڕه‌حه‌تی بوو بۆیان. ئێمه‌ له‌ نزیكه‌وه‌ گرنگیمان به‌م بابه‌ته‌ داوه‌ و كاری زۆرمان بۆ کردنەوەی خزمەتگوزاریی كۆنسوڵگه‌ری بە زووترین کات كردووه‌. دوای قۆناخی خۆپاراستن و کۆنترۆڵکردنی پەتا لە ساڵی 2023دا، هەوڵێکی زۆرمان دا بۆ دابینكردنی هه‌موو پێداویستییه‌كان له‌ نێوانیاندا دروستكردنی هۆڵی خزمه‌تگوزاریی كۆنسوڵگه‌ری. دوای زیاتر لە نیو ساڵ له‌ تەواوکردنی ئامادەکارییە جۆراوجۆرەکان، دواجار لە سەرەتای ساڵی 2024 بە فەرمی خزمەتگوزاریی كۆنسوڵگه‌ریمان کردەوە.
 
سێیەم: کاتێک کۆنسوڵخانەی گشتی ئەمجارە خزمه‌تگوزاریی کۆنسوڵگەری راده‌گه‌یێنێت، ئەوە تەنیا بۆ دووبارەکردنەوەی رێكاره‌كانی رابردوو نییە، بەڵکو بۆ جێبەجێکردنی زنجیرەیەک له‌ رێوشوێنی ئاسانکارییە له‌هه‌مان كاتدا. بۆ نموونە ئێستا پڕكردنه‌وه‌ی فۆرمی داواکاریی ڤیزە و فۆرمی وه‌رگرتنی كاتی چاوپێكه‌وتن بە شێوەی ئۆنلاین چالاک کراوە، هه‌روه‌ها رێوشوێنی داواکاریی ڤیزە زۆر باشتر کراوە. داواکارانی شایستە بۆ وەرگرتنی ڤیزەی بازرگانی، سەردانی خێزان، كارمه‌ندانی فڕۆكه‌وانی لە وەرگرتنی پەنجەمۆر بەخشراون، هەروەها دابینكردنی کەناڵێکی سەوز بۆ گرووپەكانی بازرگانی و حاڵه‌ته‌كانی فریاگوزاری مرۆیی بۆ سه‌ردانیكردنی چین و دابینكردنی كه‌مكردنه‌وه‌ و لێخۆشبوونی قۆناخ بە قۆناخ له‌ كرێی ڤیزه‌ بۆ چین. زۆر رێوشوێنی ئاسانکاری بۆ هاووڵاتییانی چینی جێبەجێ کراون سه‌باره‌ت به‌ داواكارییه‌كانی خزمه‌تگوزاریی كۆنسوڵگه‌ری، وەک "تەنیا یەک سەردان." ئێمە ئامادەین بە ئه‌وپه‌ڕی دڵسۆزییه‌وه‌ خزمەتگوزاریی کۆنسوڵگەری گونجاو و کوالێتیی بەرز پێشکەش بە هاووڵاتییانی چینی لە ناوچەی کۆنسوڵخانه‌ و هاووڵاتییانی هه‌رێمی كوردستانی عێراق بکەین.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

سیروان رەحیم

سلێمان شا و شێخ سەعیدی پیران؛ دوو دیوی یەک چیرۆک

بەرامبەر بە رێزگرتن لە گۆڕی سلێمان شا و دیرۆکی ئەو گۆڕە، سەتان ساڵ پاش مردنی سلێمان شا، و سەت ساڵ لەمەوبەر، دەسەڵاتدارانی نوێی تورکیا، ساڵی 1925 شێخ سەعیدی پیران لە دار دەدەن. رۆژی 29ی 6ی 1925 لە ئامەد شێخ سەعید لە دار دەدرێت، بەڵام بەدرێژایی سەت ساڵ و تاوەکو ئێستاش کەس نازانێت گۆڕی شێخ سەعیدی پیران لە کوێیە.