لە ئامەد رۆژانە خۆراک بۆ 750 نیڤشکان و بەساڵاچوو ئامادە دەکرێت

01-11-2023
کۆسار عوسمان @KassoOsman
کاتی ئامادەکردنی خۆراک بۆ نیڤشکان
کاتی ئامادەکردنی خۆراک بۆ نیڤشکان
A+ A-

رووداو- هەولێر

"ماڵی چێشت" لە ئامەدی باکووری کوردستان کە چەند رۆژێکە کراوەتەوە، بەخۆڕایی خۆراک بۆ نیڤشکان و بەساڵاچووان ئامادە دەکات.

ئیسماعیل پەندیک، قایمقامی شارۆچکەی باغڵار دەڵێت، "بەساڵاچووان یان نیڤشکان، ئەو هاووڵاتییانەی کەسوکارێکیان نییە خواردنیان بۆ ئامادە بکات، ئێمە هەموو رۆژێک خواردنی گەرمیان بۆ دەنێرینە بەر دەرگە. شارۆچکەکەمان زۆر پێویستی بە پرۆژەیەکی وەها بوو".
 
ستافی "ماڵی چێشت" رۆژانە خۆراک بۆ 750 نیڤشکان و بەساڵاچوو ئامادە دەکەن، دواتر دەیانپێچنەوە و بۆیان دەنێرێن، هاوکات ئەو ستافە ئامادەکاری بۆ باری لەناکاویش دەکەن.
 
قایمقامی شارۆچکەی باغڵار باسی لەوە کرد، "لە کارەساتی لەناکاوی وەکو بوومەلەرزەدا ماڵی چێشت توانای ئامادەکردنی خواردنی بۆ 10 هەزار کەس هەیە. لە ئەمڕۆوە ئێمە وەکو شارۆچکەی باغڵار، بەردەوامین لە زیادکردنی توانای خۆمان". 
 
بەگوێرەی راپۆرتی 2022ی وەزارەتی خێزان و خزمەتگوزاریی کۆمەڵایەتیی تورکیا، لە باکووری کوردستان و تورکیادا 2 ملیۆن و 511 هەزار و 950 نیڤشکان هەن. ملیۆنێک و 414 هەزار و 643یان پیاون و ملیۆنێک و 97 هەزار و 307یشیان ژنن. هەروەها 775 هەزار و 12 لەوانە بە نیڤشکانی قورس تۆمارکراون.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە