رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکی ئەڵمانیا سەردانی تورکیا دەکات و لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆکی ئەو وڵاتە کۆدەبێتەوە. دۆخی سووریا و غەززە تاوتوێ دەکەن.
فرانک واڵتەر شتاینمایەر، رۆژی چوارشەممە، 5ـی شوباتی 2025، لە چوارچێوەی گەشتەکەی بۆ رۆژهەڵاتی نێوەڕاست سەردانی ئەنقەرە دەکات.
بەپێی خشتەی سەردانەکانی، شتاینمایەر لە دووی شوبات سەردانی سعودیە و چواری شوبات سەردانی ئوردن دەکات و لە کاتی گەڕانەوەیدا پاشنیوەڕۆی رۆژی چوارشەممە پێنجی شوبات سەردانی تورکیا دەکات.
پێشبینی دەکرێت لە کاژێرەکانی ئێوارەی پێنجی شوباتدا ئەردۆغان و شتاینمایەر لە ئەنقەرە کۆببنەوە و دوای کۆبوونەوەکە شتاینمایەر تورکیا بەجێدەهێڵێت.
سەرۆکی ئەڵمانیا لە مانگی تشرینی دووەمی 2024 بڕیاری دا سەردانی سعودیە بکات، بەڵام بەهۆی هەڵوشانەوەی پەرلەمانی وڵاتەکەی، سەردانەکەی دواخست.
ئەڵمانیا لە 23ـی شوباتی 2025 هەڵبژاردنی پێشوەختە دەکات، حیزبەکانیش کارنامەی هەڵبژاردنیان لەسەر پرسی کۆچبەران و ئابووریی وڵات چڕ کردووەتەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ