رووداو دیجیتاڵ
لە ئۆپەراسیۆنێکی دژی گولەنییەکان کە بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە ئەنجامدرا، 90 کەس لە 17 پارێزگای تورکیادا دەستگیرکران.
ئۆپەراسیۆنەکە لە پارێزگاکانی ئەنقەرە، ئیستەنبووڵ، ئیزمیر، ئەنتالیا، ئایدن، باڵکئەسیر، بورسە، بەدلیس، دەنیزلی، ئەدیرنە، دیلۆک، گیرەسون، کایسەری، کوتاهیا، مەلەتی، رووها و تەکیرداغ بەڕێوەچوو.
هێزەکانی ئاسایش هەڵیانکوتایە سەر چەندین شوێن کە گومانی بوونی گولەنییەکانی تێدا دەکرا. بەگوێرەی سەرۆکایەتیی هەواڵگری لە بەرێوەبەرایەتیی گشتیی ئاسایش، 90 کەس دەستگیرکراون.
شەوی 15ـی تەممووزی 2016، بەشێک لە سەربازانی سوپای تورکیا بە مەبەستی ئەنجامدانی کودەتا جووڵەیان پێکرا.
ئەو سەربازانە دەستیان بەسەر چەند دامودەزگایەکی دەوڵەتدا گرت، بەڵام دواتر هەوڵەکە شکستی هێنا و وەکو کودەتا شکستخواردووکەی 15ـی تەممووز چووە نێو مێژووی تورکیا.
حکومەتی تورکیا گولەنییەکان بە ئەنجامدەری ئەو هەوڵە تۆمەتبار دەکات و ئەو گرووپەی خستووەتە لیستی تیرۆرەوە.
گولەنییەکان رەتیدەکەنەوە دەستیان لە هەوڵێکی وەهادا هەبووبێت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ