پەروین بوڵدان رەتیدەکاتەوە ئۆجەلان لەگەڵ دامەزراوەیەکی دەوڵەتی تورکیادا کۆبووبێتەوە

29-01-2025
هەوار ئیسماعیل
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

پەروین بوڵدان رەتیدەکاتەوە، عەبدوڵڵا ئۆجەلان، رێبەری زیندانیکراوی پەکەکە لە دوورگەی ئیمراڵی لەگەڵ دامەزراوەیەکی دەوڵەتی تورکیا کۆبووبێتەوە.
 
لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس، پەروین بوڵدان، پەرلەمانتاری وان و ئەندامی شاندی دەم پارتی بۆ ئیمراڵی نووسیویەتی، ئەو هەواڵانەی لە میدیاکانی تورکیادا لەبارەی ئۆجەلان بڵاودەکرێنەوە راست نین و، ئەوەش پێشێلکردنی بنەمای رۆژنامەڤانییە.
 
بوڵدان پۆستی بەرنامەیەکی تەلەڤیزیۆنیی سۆزجوی تاگ کردووە و دەڵێت، ئەو قسانەی وەلی تۆپراک، بەرپرسی نووسینگەی پەرلەمانی تورکیا لە کەناڵەکە لەبارەی ئۆجەلان کردوونی، دوورن لە راستییەوە، کە بانگەشەی ئەوە دەکات ئۆجەلان لە ئیمراڵی لەگەڵ دامەزراوەیەکی دەوڵەتی تورکیا کۆبووەتەوە.
 
وەلی تۆپراک دوو رۆژ پێشتر لە کاتی بەشداریکردنی لە گەشتێکی هەواڵەکانی تەلەڤیزیۆنی سۆزجو، بەبێ ئەوەی ناوی سەرچاوەی هەواڵەکەی بهێنێت، رایگەیاند، ئۆجەلان لە کۆبوونەوەکانیدا لەگەڵ "دامەزراوەیەکی دەوڵەت گوتوویەتی: دەمەوێت دوا خزمەت بە دەوڵەت بکەم." ئاماژەی بەوەش کردووە، "ئەوانەی پابەند نابن بە بانگەوازی دانانی چەک، خیانەتکارن."
 
بە گوتەی ئەو رۆژنامەڤانە تورکە، ئۆجەلان لەبارەی دەستکەوتەکانی کورد لە باکووری کوردستان گوتوویەتی، "پێموایە ئەو دەستکەوتانەی لە تورکیا بەدەستهاتوون، ئیدی بەسن."
 
پەروین بوڵدان لە پۆستەکەیدا هەموو ئەو دەنگۆیانەی رەتکردووەتەوە و نووسیویەتی، "هەموو ئەو تۆمەت و هەواڵانە راست نین. ئێوە تەنانەت بنەماکانی رۆژنامەڤانیتان خستووەتە ژێر پێ. تەنانەت لە بابەتێکی وەها گرنگدا، پێدانی زانیاریی ناڕاست لەگەڵ جیدیەتی بابەتەکەدا ناگونجێت. بە کورتی بە تەواوی هەواڵێکی ساختەیە."
 
وەلی تۆپراک جگە لەوە هەر لەو بەرنامەیەدا دەڵێت، ئۆجەلان لە کۆبوونەوەیدا لەگەڵ شاندی دەوڵەت گوتوویەتی، "نامەوێت لە زیندانی ئیمراڵی بچمە دەرەوە و ژیانم لێرە پارێزراوە، چونکە ئەگەر لە ئیمراڵی بچمە دەرەوە، تەنانەت ئێوەش ناتوانن ژیانم بپارێزن."
 
تۆپراک بانگەشەی ئەوە دەکات، لەسەر داوای ئۆجەلان؛ ئەحمەد تورک، هاوسەرۆکی پێشووی گەورەشارەوانی مێردین کە قەییووم لە شوێنی دانرا، خراوەتە نێو شاندی ئیمراڵیی دەم پارتی.
 
ئەو رۆژنامەڤانە تورکە دەڵێت، "ئۆجەلان بە شاندەکەی ئیمراڵیی گوتووە: ئەحمەد تورک با بەشداری لە کۆبوونەوەی شاندەکە لەگەڵ پارتە سیاسییەکاندا بکات، بەڵام لەگەڵ خۆتان مەیهێنن بۆ ئیمراڵی، چونکە دیار نییە کەی و لە کوێ چی دەڵێت، لەوانەیە هەر شتێک کە لە زاری ئەو دەربچێت ببێتە هۆی بنبەستکردنی پرۆسەکە."
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

 نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا.

نێچیرڤان بارزانی لە کۆبوونەوەی لەگەڵ ئەردۆغان: پرۆسەی ئاشتیی دەرفەتە و نابێت لەدەست بدرێت

نێچیرڤان بارزانی و رەجەب تەيب ئەردۆغان باس "له‌ پرۆسه‌ى ئاشتى" و دوایین كۆبوونه‌وه‌ى سەرۆککۆماری تورکیا له‌گه‌ڵ شاندى ئيمراڵى دەکەن. نێچیرڤان بارزانی دەڵێت، "پرۆسه‌ى ئاشتى ده‌رفه‌تێكه‌ ده‌بێت هه‌مووان زۆر به‌ جدى وه‌ريبگرن و نابێت به‌ هيچ شێوه‌يه‌ك ئه‌م ده‌رفه‌ته‌ له‌ده‌ست بدرێت."