رووداو دیجیتاڵ
لە شارۆچکەی سەلچولکی سەر بە پارێزگای کۆنیای تورکیا، تەرمی چوار ئەندامی خێزانێک لە ماڵەکەیاندا دۆزرایەوە.
شەوی دووشەممە (27ـی کانوونی دووەمی 2025) لە گەڕەکی پارسانا دەنگی تەقە لە باڵاخانەیەک بیسترا و دانیشتووانی باڵەخانەکە پۆلیسیان ئاگادار کردەوە.
کاتێک پۆلیس گەیشتە شوێنی رووداوەکە، لەنێو شوقەکەدا تەرمی چوار کەسیان دۆزییەوە، کە پێکهاتبوون لە؛ دایک و باوکێک و دوو کوڕ.
بەگوێرەی زانیارییەکان، عەلی تونج ـی تەمەن 28 ساڵ، دوای ئەوەی بە دەمانچە تەقەی لە دایک، باوک و براکەی کردووە، هەر بەهەمان دەمانچە خۆیشی کوشتووە.
قایمقامی کۆنیا سەبارەت بە رووداوەکە رایگەیاند "کاژێر 19:50 خولەکی ئێوارە، تیمەکان رەوانەی شوێنی رووداوەکە کراون، تەرمی چوار کەس لەنێو ماڵەکەدا دۆزراونەتەوە. بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان، بکوژەکە لە خێزانەکەیە. لێکۆڵینەوە لەبارەی رووداوەکەوە دەستیپێکردووە."
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ