Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکان
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

مەرال ئاکشەنەر، سەرۆکی ئیی پارتی.

مەرال ئاکشەنەر، سەرۆکی ئیی پارتی.

تورکیا27-12-2023

مەرال ئاکشەنەر بۆ دەم پارتی: ئەم بەناو پارتە سیاسییە رەوایی سیاسیی نییە

0:00
0:00
قەبارەی دەق
هێمن عەساف

بڵاوکراوەتەوە لەلایەن

هێمن عەساف

رۆژی بڵاوکردنەوە

27-12-2023

بابەتی پەیوەندیدار

جەژنەپیرۆزە دووبەرەیی جەهەپەی روونتر دەرخست
تورکیا31-05-2026

جەژنەپیرۆزە دووبەرەیی جەهەپەی روونتر دەرخست

کڵچدارئۆغڵو گەڕایەوە سەرۆکایەتیی جەهەپە: هاتووم بۆ لێپرسینەوە
تورکیا30-05-2026

کڵچدارئۆغڵو گەڕایەوە سەرۆکایەتیی جەهەپە: هاتووم بۆ لێپرسینەوە

کۆمیتەی یاسایی دەم پارتی: ئاشتیی بەردەوام بە چاکسازیی یاسایی دێتەدی
تورکیا30-05-2026

کۆمیتەی یاسایی دەم پارتی: ئاشتیی بەردەوام بە چاکسازیی یاسایی دێتەدی

رووداو دیجیتاڵ
 
سەرۆکی ئیی پارتی لەبارەی دەم پارتییەوە رایگەیاند، "ئەم بەناو پارتە سیاسییە، بە بۆچوونی ئێمە رەوایی سیاسیی نییە." 
 
پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە، مەرال ئاکشەنەر، سەرۆکی ئیی پارتی، لە کۆبوونەوەی فراکسیۆنی پارتەکەی کە چوارشەممەی هەموو هەفتەیەک ئەنجام دەدرێت، گوتارێکی پێشکێشکرد و هەڵسەنگاندنی بۆ دوایین پێشهاتە سیاسییە نێوخۆیی و دەرەکییەکان کرد. 
 
لە بەشێکی گوتارەکەیدا، مەرال ئاکشەنەر، هێرشی تووندی کردە سەر پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان (دەم پارتی) و رایگەیاند، "ئەم بەناو پارتە سیاسییە کە بەردەوام ناوی دەگۆڕێت و هۆگری سەردەستەی تیرۆریستانن، بە بۆچوونی ئێمە رەوایی سیاسیی نییە. هەر ئەمانە، گەلی کورد وەک قەڵخان بۆ پاکانەکردنی تیرۆریستان بەکاردەهێنن. نابێ ئەمانە لەناو پەرلەماندا شوێنیان هەبێت."
 
راشیگەیاند، ئەوان دەڵێن، "ئۆجەلان بەهایەکی گەورەیە بۆ کورد - ئەم قسەیە ناپاکییە و فەرمان بۆ ناپاکەکانی دیکە هاتووە لەناو پەرلەماندا بوێری بکەن و بیدرکێنن. بە لای ئێمەوە، بکوژی رۆڵەی ئەم نیشتمانە هیچ بەهایەکی لەلایەن گەلی کوردەوە نییە. هەروەها ئەم بەناو پارتە سیاسییە، کە ماشەی دەستی دووە، خۆیان بە شت دەزانن و سەری زمان و بنی زمانیان پێکهێنانی هاوپەیمانییە، ئەمە لە کاتێکدایە خۆیان سەرچاوەی دووبەرەکین".