رووداو دیجیتاڵ
لە ئۆپەراسیۆنێکی هێزە ئەمنییەکانی تورکیادا لە ئیستەنبووڵ 9 کەس بە تۆمەتی ئەندامبوون لە داعش دەستگیرکران.
بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی ئیستەنبووڵ رۆژی چوارشەممە، 27-11-2024، بڵاویکردەوە، هێزەکانیان ئۆپەراسیۆنێکیان لە ئیستەنبووڵ کردووە و 9 کەسیان بە تۆمەتی ئەندامبوون لە داعش دەستگیرکردووە.
بەگوێرەی راگەیێندراوەکە، ئەو کەسانە بە تاوانی ئەندامێتی و کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ داعش دەستگیرکراون.
ئاسایشی ئیستەنبووڵ لێکۆڵینەوەی لەبارەی ئەو گومانلێکراوانەوە دەستپێکردووە.
بە گوتەی وەزیری ناوخۆی تورکیا، لە یەکی حوزەیرانی 2023 تاوەکو 21ی شوباتی 2024 لە سەرانسەری تورکیا و باکووری کوردستاندا 1162 ئۆپەراسیۆن بۆ سەر رێکخراوی داعش کراوە و لە ئەنجامدا دوو هەزار و 402 کەس بەتۆمەتی ئەندامبوون لە داعش دەستگیرکراون.
تورکیا لە 30-09-2013، بە بڕیاری ژمارە 5428ی ئەنجوومەنی وەزیرانەکەی، داعشی وەک رێکخراوێکی تیرۆریستی ناساندووە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ