بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 4.0 پلەی رێختەر لە ئیزمیر روویدا

25-02-2024
هێمن عەساف
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 4.0 پلەی رێختەر لە پارێزگای ئیزمیری باشووری رۆژئاوای تورکیا روویدا. 
 
سه‌رۆكایه‌تیی بەڕێوەبردنی كاره‌سات و باری له‌ناكاوی تورکیا (ئافاد) رایگەیاند، کاژێر 20:09 خولەکی ئەمڕۆ یەکشەممە، 25ـی شوباتی 2024، بوومەلەرزەیەک بەگوڕی 4.0 پلەی رێختەر، لە سنوورە ئاوییەکانی شارۆچکەی کوشئاداسی لە دەریای ئیجە سەر بە پارێزگای ئیزمیر روویدا. 
 
بەگوێرەی راگەیێندراوەکەی ئافاد، بوومەلەرزەکە بە قووڵایی 7.77 کم تۆمارکرا. 
 
دەزگای ئافاد راشیگەیاند، لە دوای هەردوو بوومەلەرزە بەهێزەکەی رۆژی 6ی شوبات تاوەکو ئێستا 45 هەزار و 111 پاشلەرزە روویانداوە، کە 14 پاشلەرزە 6 پلە و 81یان 5 پلە بووە.
 
کاژێر 04:17 خولەکی بەرەبەیانی رۆژی 6ی شوباتی 2023، بوومەلەرزەیەک بەگوڕی 7.7 پلەی رێختەر، کە چەقەکەی مەرەشی باکووری کوردستان بوو، 11 پارێزگای تورکیا و باکووری کوردستانی هەژاند. بەگوێرەی ئامارە فەرمییەکان، 53 هەزار و 500 کەس لە باکووری کوردستان و تورکیا گیانیان لەدەستداوە و 107 هەزار 204 کەس برینداربوون.
 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە