Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکان
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

 یەڵماز تونچ، وەزیری دادی تورکیا.

یەڵماز تونچ، وەزیری دادی تورکیا.

تورکیا23-07-2025

وەزیری دادی تورکیا: هەواڵی ئازادکردنی 700 ئەندامی پەکەکە راست نییە

0:00
0:00
قەبارەی دەق
هێمن عەساف

بڵاوکراوەتەوە لەلایەن

هێمن عەساف

رۆژی بڵاوکردنەوە

23-07-2025

بابەتی پەیوەندیدار

جەژنەپیرۆزە دووبەرەیی جەهەپەی روونتر دەرخست
تورکیا31-05-2026

جەژنەپیرۆزە دووبەرەیی جەهەپەی روونتر دەرخست

کڵچدارئۆغڵو گەڕایەوە سەرۆکایەتیی جەهەپە: هاتووم بۆ لێپرسینەوە
تورکیا30-05-2026

کڵچدارئۆغڵو گەڕایەوە سەرۆکایەتیی جەهەپە: هاتووم بۆ لێپرسینەوە

کۆمیتەی یاسایی دەم پارتی: ئاشتیی بەردەوام بە چاکسازیی یاسایی دێتەدی
تورکیا30-05-2026

کۆمیتەی یاسایی دەم پارتی: ئاشتیی بەردەوام بە چاکسازیی یاسایی دێتەدی

 
رووداو دیجیتاڵ

وەزیری دادی تورکیا، هەواڵی "ئازادکردنی 200 بۆ 700 ئەندامی پەکەکە" رەتدەکاتەوە و رایدەگەیەنێت، ئەو ژمارانەی لە میدیاکاندا بڵاوکراونەتەوە دوورن لە راستییەوە. جەخت دەکاتەوە پرۆسەکە لە چوارچێوەی بڕیارێکی دادگەی دەستووریدایە سەبارەت بە هاوسەنگیی نێوان تاوان و سزا.
 
ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە 23ـی تەممووزی 2025، یڵماز تونچ، وەزیری دادی تورکیا، لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ سەرۆکی سەندیکاکانی پارێزەران لە ئەنقەرە، وەڵامی ئەو هەواڵ و دەنگۆیانەی دایەوە کە لە رۆژانی رابردوودا لەبارەی ئازادکردنی کادیرانی پەکەکە لە میدیای تورکیا بڵاوبوونەتەوە.
 
وەزیری داد گوتی: "ئەو ژمارانەی لە میدیادا بڵاوبوونەتەوە راست نین. لێرەدا ژمارەی نالۆژیکی وەک ئازادکردنی 200 کەس و بڕیاری ئازادکردنی 700 کەسی دیکە دەخرێنەڕوو. ئەم بابەتە بە تەواوی لە چوارچێوەی بڕیارەکەی دادگەی دەستووریمان و لەسەر بنەمای هاوسەنگیی نێوان تاوان و سزا دەکرێت."
 
تونچ باسی لە بنەمای یاسایی پرۆسەکە کرد و ئاماژەی بە بڕیارێکی دادگەی دەستووری دا و گوتی: "پێشتر حوکمێک هەبوو کە بەشداربووانی خۆپێشاندانە نایاساییەکان وەک ئەندامی رێکخراو سزا دەدران، بەڵام ئەمە لەلایەن دادگەی دەستوورییەوە هەڵوەشێنرایەوە و پەرلەمانی تورکیاش دوای بڕیارەکە، هەموارێکی نوێی بۆ نەکرد."
 
وەزیری داد روونیکردەوە پێشتر کەسێک ئەگەر بەشداریی لە "خۆپێشاندانێکی نایاسایی" بکردایە، هەم بەپێی یاسای ژمارە 2911 سزا دەدرا و هەمیش وەک ئەندامی رێکخراوەکە سزا دەدرا.
 
تونچ هۆکاری بڕیارەکەی دادگەی دەستووریی روونکردەوە و گوتی: "دادگە سزادانی کەسێک بە دوو سزای جیاواز بۆ یەک کردار، بە قورس زانیوە لە رووی هاوسەنگیی نێوان تاوان و سزاوە و هەر بۆیە بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی داوە."
 
سەبارەت بە پرۆسەی خۆهەڵوەشاندنەوە و چەکدانانی پەکەکە، وەزیری دادی تورکیا گوتی: "خۆهەڵوەشاندنەوەی پەکەکە زۆر گرنگ بوو. ئێستا چاودێریی پرۆسەی چەکدانانی دەکرێت. لە پەرلەمانیش کۆمیسیۆنێک بۆ ئەم بابەتە دامەزراوە."
 
رۆژی 21ـی مانگ، هەواڵێک لە میدیای تورکیا بڵاوکرایەوە، گوایە لە 72 کاژێردا 200 ئەندامی پەکەکە لە گرتووخانە جیاوازەکانی تورکیا بەشێوەیەکی نهێنی ئازاد کراون. بڵاوبوونەوەی هەواڵەکە کاردانەوەی جیاوازی لەسەر ئاستی چین و کۆمەڵگە جیاوازەکانی تورکیا لێکەوتەوە بەتایبەتی ئۆپۆزیسیۆن بانگەشەی ئەوەی کرد پرۆسەی چارەسەری بە شەفافی بەڕێوەناچێت و لە پشت پەردەکاندا هەندێک کار دەکرێت کۆمەڵگە، پەرلەمان و هێزە سیاسییەکان ئاگاداری نین.