تەکنەلۆژیایەک ئەرکی شوانی لە ئەپلیکەیشنێکدا کۆدەکاتەوە

22-07-2023
هەوراز حوسێن @Hawrazkadir
کۆمەڵە مانگایەک کە تەکنەلۆژییاکەیان لەسەر بەکارهێندراوە.
کۆمەڵە مانگایەک کە تەکنەلۆژییاکەیان لەسەر بەکارهێندراوە.
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

ئەگەر جاران جووتیاران بۆ هێشتنەوەی ئاژەڵەکانیان لە رووبەرێکدا پێویستیان بە تەلبەندکردنی زەوییەکانیان یان چاودێریکردنی بەردەوامیان بووایە، ئێستا ئەپلیکەیشنێک ئەو کارەیان بۆ ئاسان دەکات. کۆمپانیای نەوفێنسی نەرویجی بە تەکنەلۆژیا چارەسەری ئەو کێشەیەی کردووە. 
 
جێرمی ئیڤانس، راوێژکاری کشتوکاڵ دەڵێت، "کاتێک لە تەلبەندە خەیاڵییەکە نزیکدەبنەوە، کە لەلایەن شوانەکەوە لە ئۆفیسێکدا دروست دەکرێت، ملبەندی مانگاکە دەنگێک دەردەکات. کە مانگاکە گوێی لێدەبێت، تێدەگات کە خەریکە لەو سنوورەی بۆی دیاریکراوە دەچێتە دەرەوە؛ بۆیە راستەوخۆ دەگەڕێنەوە و بەردەوام دەبن لە لەوەڕ".
 
بیرۆکەکە ئەرکی سەختی شوانیشی لە مامەڵەکردن لەگەڵ ئاژەڵەکاندا لە شاشەی مۆبایلێکدا کۆکردووەتەوە.
 
ئەپلیکەیشنەکە هەر زەوییەک گونجاو بێت بۆ لەوەڕاندن دیاری دەکات و ئاژەڵەکان لەوێدا دەمێننەوە.
 
جێرمی ئیڤانس، دەڵێت، "ئەوەی پێشکێشی دەکەین بەردەوامیدانە بەم درەختانە. ئەمانە خۆیان بۆ لەوەڕ چێنراون؛ بۆیە ئێمەش دەمانەوێت داهاتوویەک بدەین بەو سیستمە و ئەو مادە خۆراکیانەی لە رووەکەکاندا هەن بهێڵینەوە."
 
تەکنەلۆژیاکە لە ملبەندی ئاژەڵەکەدایە. چیپێکی جی پی ئێس و بڵندگۆیەکیشی بۆ ئاگادارکردنەوەی ئاژەڵەکە تێدایە.
 
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە