رووداو دیجیتاڵ
رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا ئەمڕۆ هەینی، 21ی ئاداری 2025 لە ئیستەنبووڵ بەشداری لە رێوڕەسمەکانی نەورۆز دەکات.
عومەر چەلیک، گوتەبێژی پارتی داد و گەشەپێدان (ئاکپارتی) رۆژی دووشەممە، 17-3-2025، لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانیدا لە ئەنقەرە رایگەیاند، ''رۆژی 21ی ئادار کاژێر 3ی دوای نیوەڕۆ لە ئیستەنبووڵ پرۆگرامی نەورۆز بە بەشداریکردنی بەڕێز سەرۆککۆمارمان بەڕێوەدەبەین''.
گوتەبێژی پارتی داد و گەشەپێدان گوتی: ''نەورۆز جەژنێکە بۆ گەیاندنی پەیامی برایەتی لە جیهانی تورکەوە تاوەکو رۆژهەڵات، میزۆپۆتامیا و بەلقان. چاوەڕوانی هەمووان دەکەین".
دەوڵەت باخچەلی، سەرۆکی پارتی بزووتنەوەی نەتەوەیی (مەهەپە) شەوی پێنجشەممە، 20ی ئاداری 2025 لە هەژماری فەرمیی پارتەکەی رایگەیاند، ''بەشداریکردنی بەڕێز سەرۆککۆمارمان لە رێوڕەسمەکانی نەورۆزی سبەی، دەبێتە هەنگاوێکی گرنگ و بایەخدار''.
ساڵانە لەگەڵ نزیکبوونەوەی نەورۆز و سەری ساڵی کوردی، لە تورکیا دەست بە ئاهەنگ و پرۆگرامی پیرۆزبایی دەکرێت.
دەم پارتی چالاکترینی تورکیا و باکووری کوردستانە لە رێکخستنی ئاهەنگ و پیرۆزباییەکانی نەورۆز. ئەو پارتە ساڵانە بە شێوەیەکی بەرنامە بۆ داڕێژراو، لە شار و شارچکەکاندا ئاهەنگی نەورۆز ساز دەکات.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ