رووداو دیجیتاڵ
فەرماندەیی هێزەکانی جەندرمە 48 کۆچبەری لە کەناراوەکانی شارۆچکەی چەشمەی پارێزگای ئیزمیری تورکیا دەستگیر کرد.
فەرماندەیی هێزەکانی جەندرمە رایگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە 19ی تشرینی دووەمی 2023 تیمەکانی جەندرمە زانیاریی هەواڵگرییان پێدرابوو، کە دوو قاچاخچی ئامادەکاری دەکەن بۆ پەڕاندنەوەی 48 کۆچبەر لە دەریای ئیجە، بەڵام بەر لەوەی بەلەمەکانیان ئامادە بێت، کۆچبەرەکان لەلایەن هێزەکانی جەندرمەوە دەستگیر کران.
فەرماندەیی هێزەکانی جەندرمە بەبێ ئەوەی ئاماژە بە رەگەزنامەی کۆچبەرەکان بکات، باس لەوە دەکات، کۆچبەرەکان دوای پشکنینی تەندروستی بۆیان، رەوانەی ناوەندی دیپۆرتکردنەوەی پارێزگاکە کران.
رۆژی 13ـی تشرینی دووەمی 2023، لە کەناراوەکانی پارێزگای ئیزمیر بەلەمێکی کۆچبەران بەهۆی زریانەوە ژێرئاوکەوت، حەوت کۆچبەر رزگارکران و پێنج کۆچبەریش خنکان.
بەپێی ئاماری فەرماندەیی ئاسایشی کەناراوەکانی تورکیا، ساڵی 2022 تیمەکانی فەرماندەییەکە 27 هەزار و 98 کۆچبەر و 277 قاچاخچیان دەستگیرکردووە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ