رووداو دیجیتاڵ
زیاتر لە شەش مانگە بەهای لیرەی تورکی بەرامبەر دۆلار و دراوە بییانییەکانی دیکە لە دابەزین دایە. لیرەی تورکی لە شەش مانگی رابردوودا نزیکەی 10٪ـی بەهای خۆی لەدەستداوە.
بەیانی ئەمڕۆ هەینی، 19ـی کانوونی دووەمی 2024، بەهای لیرە بەرامبەر دۆلار و دراوە بیانییەکان دابەزی. لەگەڵ کرانەوەی بۆرسە و بازاڕە داراییەکانی تورکیا، یەک دۆلاری ئەمریکی بە 30.16 لیرە مامەڵەی پێوەکرا؛ دواتر یەک دۆلار بە 30.14 لیرە مامەڵەی پێوەکرا.
هەروەها بەر لە داخستنی بازاڕەکانی ئاڵوگۆڕی دراو، یەک دۆلار بۆ 30.19 لیرە بەرزبووەوە و بەوەش لیرەی تورکی دابەزینێکی نوێی تۆمارکرد.
هاوکات، یەک یۆرۆ بە 32.88 لیرە و یەک پاوەندی ئیستەرلینی بە 37.81 لیرە مامەڵەی پێوە کرا.
بەر لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی تورکیا لە 14ـی ئایار، یەک دۆلار بە 19.60 لیرە مامەڵەی پێوە دەکرا؛ لە دووەم گەڕی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی تورکیا کە لە 28ـی ئایار بەڕێوەچوو، یەک دۆلار 20 لیرەی تێپەڕاند.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ