رووداو دیجیتاڵ
شاندی باڵای ئەمنیی عێراق - تورکیا پێنجەمین کۆبوونەوەیان لە ئەنتاڵیا بە سەرۆکایەتیی وەزیرانی دەرەوەی هەردوو وڵات دەکەن.
وەزارەتی دەرەوەی تورکیا لە هەژماری فەرمیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس رایگەیاند، کۆبوونەوەی میکانیزمی ئەمنیی نێوان تورکیا و عێراق لە 13ی نیسانی 2025 دەکرێت.
کۆبوونەوەکە بە سەرۆکایەتیی وەزیری دەرەوەی وڵاتەکە و فوئاد حوسێن، یاریدەدەری سەرۆکوەزیران و وەزیری دەرەوەی عێراقە. هەروەها یاشار گولەر، وەزیری بەرگریی تورکیا ئیبراهیم کاڵن، سەرۆکی میت، مونیر کاراڵئۆغڵو، یاریدەدەری وەزیری ناوخۆی تورکیا و هاوتا عێراقییەکانیان بەڕێوەدەچێت.
یەکەم کۆبوونەوەی میکانیزمی ئەمنیی نێوان عێراق و تورکیا لە 2019 لە ئەنقەرە کرا. کۆبوونەوەی دووەم لە رۆژی 19ـی کانوونی یەکەمی 2023 بەڕێوەچوو و لە راگەیێندراوی کۆتاییدا پەکەکە وەک "هەڕەشەی هاوبەش" ناسێندرا.
14ـی ئاداری 2024 سێیەم کۆبوونەوە لە بەغدا بەڕێوەچوو. لەو کۆبوونەوەیەدا راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق، پەکەکەی خستە لیستی رێکخراوە قەدەخەکراوەکانی عێراق.
کۆبوونەوەی چوارەمیش رۆژی 14ـی ئابی 2024 کرا.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ