لە رووداوێکی هاتووچۆدا لە بابل 10 زیارەتکاری ئێرانی و شۆفێرێکی عێراقی گیانیان لەدەستدا

11-09-2022
محەممەد تەها
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

گوتەبێژی پۆلیسی بابل بە رووداوی راگەیاند، پاسێکی گواستنەوەی زیارەتکاران لەگەڵ تانکەرێكی سووتەمەنی تووشی رووداوی هاتووچۆ بووە و لە ئەنجامدا 11 کەس گیانیان لەدەستداوە.
 
رووداوە هاتووچۆکە نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە 11-09-2022 لە ناحیەی شوملی لە سنووری پارێزگای بابل لەنێوان پاسێک کە زیارەتکارانی گواستووەتەوە لەگەڵ بارهەڵگرێکی سووتەمەنی روویداوە.
 
عادل حوسێنی، بەڕێوەبەری راگەیاندنی پۆلیسی بابل لەبارەی رووداوەکە بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، بەهۆی رووداوەکەوە 11 کەس گیانیان لەدەستداوە کە 10یان زیارەتکاری ئێرانی و ئەوی دیکەیشیان شۆفێرێکی عێراقی بووە.
 
پێش رۆژێکیش، غولام رەزا ئەبازەری، بەرپرسی پاشکۆی کولتووری لە باڵیۆزخانەی ئێران لە بەغدا بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "تائێستا 11 زیارەتکاری ئێرانی کە بۆ بەشداریکردن لە رێوڕەسمی چلەی ماتەمینی ئیمام حوسێن هاتبوونە عێراق، بە هۆکاری جیاجیا گیانیان لەدەستداوە".

 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کۆنگرەیەکی پێشووتری ئاک پارتی. وێنە: AA

دەم پارتی بانگهێشتی کۆنگرەی ئاکپارتی نەکراوە

سبەی پارتی داد و گەشەپێدانی تورکیا (ئاکپارتی) 8ـەمین کۆنگرەی ئاسایی پارتەکەی لە ئەنقەرە سازدەکات. دەم پارتی، پارتی ئایندە و پارتی دێڤا بانگهێشت نەکراون.