رووداو دیجیتاڵ
هاوژینی سەرۆککۆماری تورکیا لەگەڵ هاوژینی سەرۆکی کاتیی سووریا یەکدییان بینی. هاوژینی ئەردۆغان دەڵێت، "باسمان لە هەندێک پرۆژەی هاوبەش کرد، کە سوود بە ژیانی ژن و منداڵانی سووریا دەگەیێنن."
ئەمینە ئەردۆغان، هاوژینی رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا رۆژی هەینی 11ی نیسانی 2025 لە هەژماری فەرمیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس بڵاویکردەوە، لەگەڵ لەتیفە درووبی، هاوژینی ئەحمەد شەرع، سەرۆکی کاتیی سووریا دیداریان هەبووە.
هاوژینی سەرۆککۆماری تورکیا دەڵێت، "زۆر خۆشحاڵ بووم لە پەراوێزی چوارەمین کۆڕبەندی دیپلۆماسیی ئانتاڵیا، چاوم بە خانمی قەدرگران، لەتیفە درووبی، هاوژینی سەرۆککۆماری عەرەبی سووریا کەوت."
ئەمینە ئەردۆغان ئاماژەی بەوە کرد، "لە کۆبوونەوەکەماندا باسمان لە هەندێک پرۆژەی هاوبەش کرد کە سوودیان بۆ منداڵ و ژنانی سووریا دەبێت."
هاوژینەکەی ئەردۆغان ئاماژەی بەوە کردووە، لە کۆبوونەوەکەی لەگەڵ هاوژینی سەرۆکی کاتیی سووریادا باسیان لە گرنگیی گفتوگۆ و پشتیوانیی نێوان ژنان لە ئاوەدانکردنەوەی سووریا کردووە.
رۆژی 8ی کانوونی یەکەمی 2024، چەکدارانی دەستەی تەحریری شام بە سەرکردایەتیی ئەحمەد شەرع چوونە نێو دیمەشق و کۆتاییان بە دەسەڵاتی بەشار ئەسەد هێنا. رۆژی 29-01-2025 شەرع بە سەرۆکی کاتیی سووریا دەستنیشانکرا.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ