رووداو دیجیتاڵ
لە ئیستەنبووڵ، هەشتەمین پیشانگەی نێودەوڵەتیی کتێب کرایەوە، کە تایبەتە بە کتێبی عەرەبی، پیشانگەکەش نۆ رۆژ دەخایێنێت.
رۆژی 9ی کانوونی یەکەمی 2023 لەژێر دروشمی "زمانی عەرەبی کۆمان دەکاتەوە،" هەشتەمین پیشانگەی نێودەوڵەتیی کتێبی عەرەبی لە ئیستەنبووڵ کرایەوە، کە 250 وەشانخانەی عەرەبی لە 30 وڵات و بە 150 هەزار ناونیشانەوە بەشدارییان تێدا کردووە. پیشانگەکە نۆ رۆژ دەخایێنێت و تاوەکو رۆژی 17ی ئەم مانگە بەردەوام دەبێت.
پێشانگەکە بە سپۆنسەری کۆمەڵەی نێودەوڵەتیی وەشانخانەی عەرەبی لە تورکیا و کۆمەڵەی وەشانخانەکانی تورکیا و ژووری بازرگانیی ئیستەنبووڵ و بە هاوئاهەنگیی وەزارەتی رۆشنبیریی تورکیا کراوەتەوە.
لە ماوەی ئەم نۆ رۆژەدا، 100 چالاکیی کولتووری و هونەری و دیداری هزری و ئاهەنگ و رێوڕەسمی واژۆکردنی کتێب لەلایەن نووسەرەکانیان و ئێوارە شیعری بەڕێوەدەچن.
بەگوێرەی زانیارییەکان، کە لەلایەن رێکخەرانی پێشانگەکەوە بڵاوکراوەتەوە، لە رۆژی یەکەمی پێشەنگەکەدا 142 هەزار و 601 کەس سەردانی پێشانگەکەیان کردووە و پێشبینی دەکرێت لەو نۆ رۆژەدا یەک ملیۆن کەس سەردانی پێشانگەکە بکەن.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ