راپرسییەک: نزیکەی 60٪ـی خەڵکی تورکیا بە ئەرێنی دەڕواننە بانگەوازەکەی ئۆجەلان

06-03-2025
هەوار ئیسماعیل
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

بەگوێرەی راپرسییەکی کۆمپانیای ئارەدا بۆ راپرسی، 57.5%ـی خەڵکی تورکیا بانگەوازەکەی عەبدوڵڵا ئۆجەلان بۆ چەکدانانی پەکەکە، بە ئەرێنی دەزانن.
 
کۆمپانیاکە لە رۆژانی نێوان 28 ـی شوبات تاوەکو سێی ئاداری 2025 راپرسییەکی لەگەڵ هەزار و 220 کەس کردووە، سەبارەت بە بانگەوازی عەبدوڵڵا ئۆجەلان، رێبەری زیندانیکراوی پەکەکە بۆ هەڵوەشاندنەوەی پەکەکە و چەکدانان. 
 
بەپێی راپرسییەکە 57.5٪ ـی دانیشتووانی تورکیا و باکووری کوردستان بە ئەرێنی سەیری ئەم بانگەوازەیان کردووە و 47.4٪ ـی بەشداربووان رایانگەیاندووە، پەکەکە چەک دانانێت. 
 
جگە لەوەش 69.8٪ ـی بەشداربووان رایانگەیاندووە، پێویستە ئۆپەراسیۆنەکان لە دەرەوەی تورکیا بەردەوام بن، تەنیا 11.3٪ ـیان رایانگەیاندووە پێویستە ئۆپەراسیۆنەکان بووەستێنرێن.
 
ئەنجامی راپرسیی کۆمپانیای ئارەدا بۆ راپرسی: 
 
بانگەوازەکەی عەبدوڵڵا ئۆجەلان چۆن هەڵدەسەنگێنن؟
 
ئەرێنی: 57.5٪
نەرێنی: 42.5٪
 
چۆن دەڕواننە بانگەوازی چەکدانانی پەکەکە؟
 
پێویستە چەک دابنرێت: 48.3٪
پەکەکە لاواز بووە و ناچارە چەک دابنێت: 32.4٪
هەنگاوێکی راستە بۆ ئاشتی: 19.3٪
 
باوەڕتان وایە پەکەکە چەک دادەنێت؟
 
نەخێر: 47.4٪
بڕیارەکان رەنگە بگۆڕدرێن بەپێی هەڵوێستی ئەو گرووپانەی، کە بەشدارن: 38٪
بەڵێ: 14.6٪
 
لەم پرۆسەیەدا پێویستە ئۆپەراسیۆنەکانی تورکیا لە دەرەوە چۆن بن؟
 
پێویستە بەردەوام بن: 69.8٪
بڕیارەکان بەپێی هەڵوێستی پەکەکە بدرێن: 18.8٪
بووەستێندرێن: 13٪
 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی دەم پارتی

دەم پارتی لە راپۆرتەکەی تایبەت بە پرۆسەی چارەسەری داوای چی دەکات؟

پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) لەو راپۆرتەی لەبارەی پرۆسەی چارەسەری پێشکێشی کۆمیسیۆنی یەکڕیزی نیشتمانی، برایەتی و دیموکراسی کردووە، چەند داواکارییەکی بەرزکردووەتەوە